دوكان.. خزمه‌تگوزاری مزگه‌وته‌كان به ناڕێكی دابه‌شكراون
kurdistani 05:06 PM - 2014-08-22مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی زۆربه‌ی ناوچه‌كان ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه
زۆری كارگوزاری مزگه‌وته‌كانی سنوری ئیداره‌ی قه‌زای دوكان و دابهشنهكردنیان به‌شێویه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كاندا، هاووڵاتیان و مامۆستیانی ئاینی له‌سنوری ئیداره‌ی قه‌زاكه نیگه‌ران كردوه.
مامۆستیانی ئاینی له‌سنوری ئیداره‌ی قه‌زای دوكان، داوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی.
مامۆستا مه‌لا ئه‌جمه‌د پوشینی پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی دوكان سه‌باره‌ت به‌و گرفته PUKmedia ی راگه‌یاند : له‌سنوری ئیداره‌ی قه‌زای دوكان كێشه‌مان زۆره وه‌ك مامۆستیانی ئاینی به تایبه‌تی له‌پاك و خاوێنی مزگه‌وته‌كاندا، له‌كاتێكدا لهگوندێك كه چه‌ند ماڵێكهو یه‌ك مزگه‌وتی هه‌یه زیاتر له 7 كارگوزاری بۆ دابینراوه، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی دوكانیش له ناوبازاڕدایهو گه‌شتیارێكی زۆریش رووی تێده‌كات، به‌ڵام ته‌نها 3 كارگوزارمان هه‌یه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش زۆر كهمهوكارگوزارهكان فریاناكه‌ون مزگه‌وته‌كه پاك و خاوێن بكه‌نه‌وه, چه‌ندین جاریش لایه‌نی ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و خودی وه‌زارتمان له‌و كێشه‌یه ئاگادار كردۆته‌وه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، لیژنه‌ی هه‌بێت بۆ به‌دواداچون و سزا‌و پاداشت له‌سه‌ر ئه‌م جۆره كارانه كه هه‌ركه‌س كه‌م ته‌رخه‌م بوو، یاخود ده‌وامی نه‌كرد بانبكرێت و لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
مه‌لا ره‌سوا حه‌مه ئه‌مین شارستینی لێپرسراوی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی دوكان سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه نكۆڵی ناكه‌ین و نایشارینه‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه، زۆرجاریش كارگوزار و كارمه‌ندمان گواستۆته‌وه لهگوندێكهوه بۆ مزگه‌وتێكی تر، به‌ڵام دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانییه‌وه, مانگێكی نه‌خایه‌ندوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌مان مزگه‌وت و كێشه كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
بۆیه ئێمه چه‌ند جاریك داوامان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی كردوه كه مووچه‌كانی مامۆستایان و كارمه‌ندانی ئه‌وقاف له‌سنوری ئیداره‌ی قه‌زاكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقاف له‌قه‌زای دوكان, تا له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانین ئه‌و هه‌موو كارگوزارانه رێكبخه‌ین، هه‌روه‌ها سه‌ردانیان بكه‌ین و به‌شێوه‌ی میلاك و پێویستیان بیاننێرین بۆ مزگه‌وته‌كان، به‌ڵام بێ سود بووه.
لێپرسراوی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی دوكان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی هه‌یه ده‌بێت به‌ته‌وای به‌دواداچون بكات و لیژنه پێكبهێنێت بۆ كێشه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ دیار نیه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له ئێستادا خاوه‌نی زیاتر له 15 فه‌رمانبه‌ری ره‌سمی و نزیكه‌ی 750 فه‌رمانبه‌ری گرێ به‌سته، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له نیوه‌یان خزمه‌تگوزای مزگه‌وتن، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك دابه‌شبكرێن به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كاندا بێگومان ئه‌و كێشه‌و كه‌م و كوڕیانه نامێنێت، بۆیه لاریمان له‌وه نیه كه له‌ئێستادا دابه‌شكردنی كارگوزاره‌كان به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كاندا نا رێكوپێكه و له‌هه‌وڵیشداین كه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئه‌و كێشه‌یه ته‌نها له قه‌زای دوكان نیه، به‌ڵكو له زۆر شوێنی تریش ئه‌و كێشه‌یه‌مان هه‌یه.
وتیشی: به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه زۆر زه‌حمه‌ته به كارگوزارێكی یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی شاری سلێمانی بڵێیت تۆ بڕۆ لهگوندێك یان له قه‌زایه‌ك ده‌وام بكه، چونكه لای هه‌موان روون و ئاشكرایه كه مووچه‌ی ئه‌و كارگوزارانه زۆر كه‌مه، به‌ڵام له‌به‌رنامه‌ماندا هه‌یه كه له‌مه‌ودوا دامه‌زراندن بۆ خه‌ڵكی گونده‌كان بێت، تا له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
جێگای ئاماژه‌یه، له‌سنوری ئیداره‌ی قه‌زای دوكان جگه له‌ناحیه‌ی خدران و بنگرد 112 مزگه‌وت هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 125 كارگوزار هه‌یه، به‌ڵام ناڕێكی دابه‌شكردنی كارگوزاره‌كان وایكردوه كه به‌رده‌وام مزگه‌وته‌كانی ئه‌و سنوره له‌ئاست چاوه‌ڕوانی پاك و خاوێنی هاووڵاتیاندا نه‌بن.
PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د / دوكان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24