riklam

جه‌له‌ولا.. داعش هه‌واڵی شكاندنی چه‌كداره‌كانی راگه‌یاند

kurdistani 02:46 PM - 2014-08-22
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ئێستادا گه‌مارۆی ناحیه‌ی جه‌له‌ولایان داوه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ئێستادا گه‌مارۆی ناحیه‌ی جه‌له‌ولایان داوه‌

گروپی تیرۆرستی داعش كوژرانی 50 چه‌كدرانی له‌ناحییه‌ی جه‌له‌ولا راگه‌یاند.
 
گروپی تیرۆرستی داعش به‌یانی ئه‌مرِۆ 22-8-2014  له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كوژرانی (50) چه‌كداری خۆی له‌ناحییه‌ی جه‌له‌ولا راگه‌یاند.

گروپی تیرۆرستی داعش ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ئێستادا گه‌مارۆی ناحیه‌ی جه‌له‌ولایان داوه‌.

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مرِۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیان به‌هێرش كرد، بۆ سه‌ر ناحیه‌ی سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولاو به‌پێی زانیارییه‌كانيش، نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ پێشمه‌رگه‌ گوندی حوسێینیه‌ و سه‌یدجه‌باریان له‌ جه‌له‌ولا كۆنترۆڵكردووه‌و له‌ئێستادا له‌پێشرِه‌ویدان به‌ره‌و له‌و ناحیه‌ی جه‌له‌ولا.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket