riklam

پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر له‌پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و ناو جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌

kurdistani 09:18 AM - 2014-08-22
پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر له‌ده‌روازه‌ی جه‌له‌ولان‌

پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر له‌ده‌روازه‌ی جه‌له‌ولان‌

 له‌سه‌عات 5 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌، به‌رواری 22-8-2014 بۆردومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

په‌یامنێرمان له‌خاڵی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌نزیك جه‌له‌ولا پێی راگه‌یاندین، له‌سه‌عات 5 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ بۆردومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ ده‌ستيپێكردوه‌.

وتیشی: له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر له‌پێشڕه‌ویدان و خاڵی پشكنینی كۆباشی-یان له‌نزیك جه‌له‌ولا گرتوه‌و به‌ره‌و ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌، له‌ پێشڕه‌ویدان.

 په‌یامپرمان راشیگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ئه‌نجامی بۆردومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كاندا 6 چه‌كداری داعش كوژراون و له‌ئێستاشدا چه‌كداره‌تیرۆرسته‌كان له‌هه‌ڵهاتندان به‌ره‌و حه‌مرین.


PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket