riklam

رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمه‌ك بۆ شه‌نگال ده‌نێرێت

kurdistani 11:30 PM - 2014-08-21
یه‌كه‌مین كاروانی هاوكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ مه‌رزی شۆشمێ -وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

یه‌كه‌مین كاروانی هاوكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ مه‌رزی شۆشمێ -وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 21-8-2014 به‌ ئاماده‌بوونی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و نوێنه‌ری ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌ په‌رله‌مانی ئێران و به‌ڕێوبه‌رانی ناحیه‌ی بیاره‌و نه‌وسود یه‌كه‌مین كاروانی هاوكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگال له‌ رێگه‌ی مه‌رزی شۆشمێ -وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا د.ئایه‌توڵا مه‌نوچه‌ری نوێنه‌ری ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌ په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند: كاره‌ تیرۆستیه‌كانی داعش ده‌ر هه‌ق به‌ شه‌نگال شه‌رمه‌زارو ئیدانه‌ ده‌كه‌ین ،ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختین توانیومانه‌ كۆمه‌كی ناچه‌ی هه‌ورامان به‌گشتی و سنه‌و پاوه‌و جوانرۆو سه‌لاسی باوه‌جانی ده‌گه‌یه‌نینه‌ ده‌ست به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی:  ئێمه‌ خۆمان به‌دۆستی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین و ئاماده‌ین به‌ مادی و مه‌عنه‌وی هه‌موو جۆره‌ هاو كاریه‌كی هه‌رێم دژ به‌و گروپه‌ تیروستیه‌ بكه‌ین.

لای خوشیه‌وه‌ ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌  به‌ناوی  هه‌رێمی كوردستانه‌ سوپاسی ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكاریه‌ی كردو رایگه‌یاند كه‌ به‌ رێزه‌وه‌ ده‌ڕوانیه‌ ئه‌و هاوكاریه‌و له‌ رابردووشداو له‌ كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئێران به‌گشتی ناوچه‌ كوردیه‌كانی رۆژهه‌لات به‌ تایبه‌تی  به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد خزمه‌تێكی زۆریان كردوین.

وتیشی: به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ته‌واوی هاوكاریه‌كان ده‌گه‌یه‌نینه‌ ده‌ست ئاواره‌كانی شه‌نگال به‌ ئاماده‌ بوونی نوێنه‌ری كۆمه‌كه‌كه‌و به‌ رێزیشه‌وه‌ له‌م هه‌نگاوه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڕوانین.

جێگای باسه‌ كۆمه‌كه‌ پێك هاتبوو له‌ چه‌ندین پێداویستی سه‌ره‌تایی كه‌ به‌ بڕی (450) ملیۆن تمه‌نی ئیران بۆ ئاواره‌كان دابین كرابوو و بریاریش وایه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دووه‌م كۆمه‌كی رۆژهه‌لات بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگال بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ورامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket