هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان: بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین
kurdistani 06:39 PM - 2014-08-21گه‌نجان به‌لێشاو ناوی خۆیان بۆ به‌رگری له كوردستان تۆمارده‌كه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه ده‌یان كه‌س ناوی خۆیان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش تۆماركردووه، به‌پێی زانیارییه‌كان رۆژنامه‌نووس، رۆشنبیر، شاعیر، ئه‌دیب، مامۆستا، خوێندكار، كاسبكار‌و كرێكار له لیستی ناوی خۆبه‌خشه‌كاندان و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌كاتی پێویستدا بڕۆنه سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له خاكی كوردستان، قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ش روونیده‌كاته‌وه كه لێشاوێكی زۆر له گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه ناوی خۆیان تۆماركردووه‌و داوا ده‌كه‌ن رێك‌بخرێن و به چه‌ك و پاره‌ی خۆیانه‌وه به‌رگری بكه‌ن.
كه‌مپینی جیاواز!
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا له هه‌ڵه‌بجه 5 كه‌مپینی جیاواز بۆ پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رێكخراوه.
سامان حه‌مه ئه‌مین چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وتی: كه‌مپینه‌كانی ساڵانی پێشوو بۆ گله‌یی و ره‌خنه‌گرتن بوو له حكومه‌ت، به‌ڵام ئێستا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ته‌واوی چالاكی و كه‌مپینه‌كانیان بۆ پشتیوانی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان چڕكردووه‌ته‌وه.
وتیشی: من ناوی خۆم نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌دژی داعش بكه‌م، خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌كان رۆژانه سه‌ردانی رێكخراوه‌كان و قائیمقامیه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن و له حاڵه‌تی پێویستدا بڕۆنه سه‌نگه‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه، تائێستاش چه‌ندین كه‌س له گه‌نجان و تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان به چه‌ك و پاره‌و ئۆتۆمبێلی خۆیانه‌وه رۆیشتوونه‌ته ناوچه‌كانی خانه‌قین و جه‌له‌ولا بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر.
زۆرترین قوربانی
له‌دوای رووداوی داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه زۆرترین شه‌هیدی به‌خشیوه كه نزیكه‌ی 15 شه‌هیدن.
وه‌ستا كه‌مال نامیق پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ری دێرین وتی: له مانگی حوزه‌یرانه‌وه تائێستا هه‌ڵه‌بجه له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دایه كه زۆرترین شه‌هیدی به‌خشیوه، نزیكه‌ی 15 پێشمه‌رگه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له به‌ره‌گانی جه‌نگ شه‌هیدبوون، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه هه‌ڵه‌بجه هه‌مووكات له سه‌نگه‌ری خه‌بات و قوربانیداندا پێشه‌نگ بووه.
وتیشی: دڵخۆشم كاتێك ده‌بینم رۆژانه گه‌نج و پیرو ئافره‌تان سه‌ردانی رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی له هه‌موو شوێنه‌كانی تر باشتر له ئازاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌رای تیرۆر تێده‌گه‌ین، چونكه یه‌كه‌مین ناوچه‌ی كوردستان كه كه‌وته‌به‌ر هێرشی تیرۆریستان هه‌ڵه‌بجه بوو.
بۆ كاتی پێویست
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia زیاتر له 1000 گه‌نجی هه‌ڵه‌بجه ناوی خۆیان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش تۆماركردووه‌و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك ناوه‌كان رێكخراون.
ئامانج سدیق چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وتی: له رۆژانی رابردوو رێكخراوی هه‌ڵویست و كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه كه‌مپینی پشتیوانیان رێكخست، له كه‌مپینه‌كه‌دا چه‌ندین گه‌نجی خۆبه‌خش ناوی خۆیان تۆماركردووه، رێكخراوه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ تۆماری ناوه‌كاندا ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و شوێنی نیشته‌جێبوونی كه‌سه‌كانی تۆماركردووه‌و له‌كاتی پێویست ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌و ده‌یانبه‌ن بۆ به‌ره‌كانی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان.
وتیشی: لێشاوی ناونووسین له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه په‌یامێكی مژده‌به‌خشه‌و ده‌ریده‌خات كه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ماندوونه‌بووه له قوربانیدان و هه‌موو كات ئاماده‌یه له پێناو پاراستنی هه‌رێمه‌كه‌مان و دژایه‌تی تیرۆردا بجه‌نگێت.
په‌یوه‌ندی به یه‌كێتییه‌وه ده‌كه‌ن
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا سه‌دان كه‌س په‌یوه‌ندیان به باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری یه‌كێتییه‌وه كردووه‌و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش.
ئه‌رسه‌لان جه‌بار به‌رپرسی ئیداره‌ی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری (ی.ن.ك) رایگه‌یاند: رۆژانه خه‌ڵك په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كات و داوا ده‌كات بینێرین بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ، به‌ڵام ئێمه ته‌نها له‌كاتی پێویستدا ئه‌و كه‌سانه ده‌به‌ین بۆ جه‌نگ، هه‌رچه‌نده سه‌دان كه‌س خۆیان په‌یوه‌ندیان به به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه كردووه‌و به چه‌كی خۆیان له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
وتیشی: خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه جارێكی تریش سه‌لماندیان كه دڵسۆزی خاك و خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتییه‌كه‌یانن.
ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
ناونووسین بۆ به‌ره‌گانی جه‌نگ له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و گه‌نجانه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ن كه لێره‌و له‌وێ له‌لایه‌ن داعشییه‌كانه‌وه ده‌كرێن.
ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه وتی: جارجار گوێمان له پروپاگه‌نده‌ی نه‌یاره‌كانمان ده‌بێت كه باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك ته‌ماشای لیستی ناوی خۆبه‌خشه‌كان ده‌كه‌یت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌بینیت.
وتیشی: هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له ئێستادا له به‌ره‌كانی جه‌نگن، پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایشی ناوچه‌كه قۆناغ به‌قۆناغ و به‌پێی پێویست ده‌چنه شه‌ڕه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆریش شه‌هیدمان داوه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییانه‌ی له به‌ره‌كانی جه‌نگدا شه‌هیدبوون به‌راوردبكرێن به ژماره‌ی شه‌هیدی ناوچه‌كانی تر، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵه‌بجه ئه‌مجاره‌ش له لوتكه‌ی ریزبه‌ندیدایه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه رۆژانه گه‌نجانی خۆبه‌خش په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كات و ناوی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش تۆمارده‌كه‌ن.
داهاتی كه‌مئه‌ندامێك بۆ پێشمه‌رگه
كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه به دروشمی به‌رگری له ئازادی له‌گه‌ڵ رێكخراوی هه‌ڵوێست كه‌مپینی ناونسینیان ئه‌نجامدا.
سه‌لام بامۆكی ناوێكی دیار‌و كاسبكاری هه‌ڵه‌بجه‌یه له باره‌ی كه‌مپینه‌كه‌یانه‌وه وتی: من هه‌ردوو قاچم له‌ده‌ستداوه، ناتوانم له به‌ره‌كانی جه‌نگ بجه‌نگم، به‌ڵام ئاماده‌م ته‌واوی ئه‌و داهاته‌ی كه رۆژانه له بازاڕدا ده‌ستمده‌كه‌وێت بیخه‌مه خزمه‌ت برا پێشمه‌رگه‌كانم له به‌ره‌كانی جه‌نگ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی رێكخراوی كه‌مئه‌ندامانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ناونووسین و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكمان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی هانی گه‌نجه‌كان بده‌ین پارێزگاری له وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن، خۆشبه‌ختانه گه‌نجی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌ن له پێناو نیشتمانه‌كه‌ماندا گیانی خۆیان بكه‌ن به قوربانی.
وتیشی: تیرۆرستان هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئازادی، ناكرێت جیاوازی ئایینی بكرێت به‌پاساو بۆ له‌ناوبرنی خه‌ڵك، هه‌ربۆیه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین.
PUKmedia هاوكار محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24