riklam

رێكخراوی میدیا له‌هۆڵه‌ندا هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كان كۆده‌كاته‌وه‌

kurdistani 01:44 PM - 2014-08-21
 تا ئێستا سه‌ركه‌وتووانه‌ تواندراوه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌لو په‌ل و پێداویستی كۆبكرێته‌وه‌

تا ئێستا سه‌ركه‌وتووانه‌ تواندراوه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌لو په‌ل و پێداویستی كۆبكرێته‌وه‌

له‌ ئه‌مسته‌ردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا، یانه‌ی كوردی میدیا، به‌ پشتگیریی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی (ی.ن.ك) ی هۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ بژارده‌یه‌ك له‌ ره‌وه‌ندی كوردی و نوێنه‌رانی چه‌ند پارت و رێكخراوێكی كوردی رێكخست.

له‌دیدارێكی كراوه‌دا، كوردستانیانی هۆڵه‌ندا به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی (ماڵی ئێزیدی له‌هۆڵه‌ندا)، له‌پاڵ چه‌ند چالاكوانێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و نوێنه‌رانی پارت و ڕێكخراوی سیاسی، چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و سه‌رمایه‌داری كوردی دانیشتووی وڵاتی هۆڵه‌ندا، به‌ده‌ستپێشخه‌ری یانه‌ی كوردی میدیا له‌ئه‌مسته‌ردام كۆبونه‌وه‌ و له‌پێداویستییه‌كانی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و برا ئێزیدی و كرستیانه‌كانی كوردستان و عیراق كۆڵرایه‌وه‌.

 هاوكات بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سه‌باره‌ت به‌چۆنییه‌تی پشتیوانی كردن له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ و حكومه‌تی خۆماڵی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.

 كوردستانیانی ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌گیانێكی نه‌ته‌وه‌یی و پڕ له‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارییه‌تی به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌ی رێكه‌خه‌رانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هاتبوون و ئاماده‌باشی خۆیان و ڕایه‌ڵه‌كانیان نیشاندا به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی مرۆیی و پشتیوانی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

هه‌روه‌ها ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختیان ده‌كرده‌وه‌، كه‌ ده‌بێت درێژه‌ به‌ چالاكی نواندن بدرێت و فشاره‌كان توندتر بكرێن له‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

 هاوكات كوردستانیانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌، سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و به‌ڕێزانه‌یان كرد كه‌ به‌ده‌نگ ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هاتوون و داواشیان كرد، كه‌ پێویسته‌ هاوكارییه‌كان درێژه‌ی هه‌بێت.

 هاوكاری مرۆیی سه‌ربازی و سیاسی ده‌بێت ه‌اوكات بێت و دۆستانی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت له‌كات و ساتی خۆیدا بێنه‌ ده‌نگ.

ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ به‌ كادرو پێشمه‌رگه‌ی دێرین (م. عه‌ونی خۆشناو)سپێردرا.

هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌چه‌ند ڕاسپارده‌ی گرنگه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ كۆتایی پێهێنراو بڕیاری گرێدانی هه‌وڵه‌كان به‌یه‌كتریه‌وه‌ درا.

 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدرا، تا ئێستا سه‌ركه‌وتووانه‌ تواندراوه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌لو په‌ل و پێداویستی كۆبكرێته‌وه‌ بۆ ئاواره‌كان و بڕیاره‌ له‌ده‌رفه‌تێكی نزیكدا هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌نرێته‌ هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket