riklam

خاڵە لاوازەكانی داعش ‌

kurdistani 01:02 PM - 2014-08-21
ژمارەی چەكدارە فیعلییەكانی داعش ناگاتە 20 هەزار چەكدار

ژمارەی چەكدارە فیعلییەكانی داعش ناگاتە 20 هەزار چەكدار

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان‌و چاودێران‌و شارەزایانی بواری ئیسلامی سیاسی مەزەندەی دەكەن ژمارەی چەكدارە فیعلییەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەهەردوو بەرەی عیراق‌و سوریا ناگاتە 20 هەزار چەكدار- جگە لەچەكدارە ناڕێكخراوەكانی هۆزەكانی ناوچە سووننە نشینەكانی عیراق- بۆیە لێرەدا مرۆڤ پرسیاری ئەوە بەبیریدا دێت، چۆن بەو ژمارە كەمەوە داعش توانیی ئەو رووبەرە فراوانە‌و داگیربکات‌و چۆن ده‌توانێت بیپارێزێت؟

شەڕی چه‌ته‌گه‌ریی‌و به‌ره‌یی
پێش هەرشتێك دەبێت باس لەوەبكرێت، ئەو شێوازە شەڕە چه‌ته‌گه‌ریی‌و نیمچە بەرەییه‌و بەكارهێنانی دۆشكەو چەكی قورسی چەسپێندراو لەسەر ئۆتۆمبێل‌و بەپەلە گۆڕینی گۆڕپانەكانی جەنگ‌و گواستنەوەیان لەڕێی خێرایی ئۆتۆمبێلەكانیانەوە، شێوازێكی نوێیە که‌ لەجەنگی رووخاندنی حكومەتی لیبیاوه‌ لەلایەن چەكدارە تووندڕەوەكان بەهاوكاری رێكخراوی ناتۆ بەكارهێنرا، پاشانیش لەسوریا تاقیكرایەوەو دواتریش لەداگیركردنی موسڵ لەعیراقدا بەكارهێنراو توانییان لەپاڵ وه‌حشیگه‌ریی‌و ده‌ستنه‌پاراستندا چه‌ند ناوچه‌یه‌ک کۆنترۆڵ بکه‌ن.

فەریق حەبیب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket