riklam

پنتاگۆن: ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی نهێنی ئه‌مریكا شكخست دێنێت‌

kurdistani 11:53 AM - 2014-08-21
وێنه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی جه‌یمس فۆلی رۆژنامه‌نوس له‌ژێرده‌ستی تیرۆرستانی داعش

وێنه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی جه‌یمس فۆلی رۆژنامه‌نوس له‌ژێرده‌ستی تیرۆرستانی داعش

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاو به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ هێزێكی تایبه‌تی سوپای ئه‌مریكا هه‌وڵیداوه‌ رفێندراوه‌ ئه‌مریكییه‌كان كه‌ له‌ نێوانیاندا جه‌یمس فۆلی رۆژنامه‌نوس هه‌بووه‌، رزگار بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی هێزی ئاسمانی و وشكانی هه‌وڵیداوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ رزگار بكه‌ن كه‌ له‌سوریا له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كان و گروپی تیرۆرستی داعش رفێندراون، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنیان به‌ ده‌ستنه‌هێناوه‌ چونكه‌ شوێنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌هه‌ڵه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌و رفێندراوه‌كان له‌ جێگایه‌كی تربوون.
 
لیزا مۆناكۆ گه‌وره‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: سه‌رۆك ئۆباما له‌ پێشتردا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ بۆ رزگاركردنی رفێندراوه‌كان و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی.

به‌ڵام له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌ رفێندراوانه‌ كێن كه‌ هه‌وڵی رزگاركردنیان دراوه‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وكاته‌ نه‌كردووه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ به‌ڵام رونیانكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌سوریا بووه‌و له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا روبه‌ڕوی تیرۆرستانی داعش بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌م لێدوانانه‌ دوای یه‌ك رۆژ دێت له‌وه‌ی كه‌ گروپی تیرۆرستی داعش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا جه‌یمس فۆڵ كه‌ رۆژنامه‌نوسێكی ئه‌مریكایه‌ سه‌رده‌بڕن.

جێی باسه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ له‌ مانگی 11ی ساڵی 2012 له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ له‌ سوریا رفێندراوه‌.

PUKmedia      و/ هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket