riklam

له‌به‌رده‌م ماڵی مالكی سه‌ربازێك موقه‌ده‌مێك ده‌كوژێت

kurdistani 11:16 AM - 2014-08-21
كوژراوه‌كه‌ ناوی ( سه‌عدون مونیف عه‌باس)ه‌

كوژراوه‌كه‌ ناوی ( سه‌عدون مونیف عه‌باس)ه‌

سه‌عات 08:30 ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 21-8-2014 له‌به‌رده‌م پرسگه‌ی یه‌كه‌می ماڵی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق، سه‌ربازێكی ئه‌نجومه‌نی باڵا، ئه‌فه‌سه‌رێكی هاتووچۆ به‌ پله‌ی موقه‌ده‌م ده‌كوژێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ تایبه‌ت به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ربازێكی ماڵی عه‌بدول عزیز حه‌كیم ماتۆڕسكیله‌كه‌ی له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌ك راده‌گرێت و له‌وكاته‌شدا ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆ كه‌ پله‌ی موقه‌ده‌مه‌ به‌ سه‌ربازه‌كه‌ راده‌گه‌ینێت كه‌ ماتۆڕسكیله‌كه‌ی فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌ڵامی سه‌ربازه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌ركردووه‌و دوو فیشه‌كی ناوه‌ به‌سه‌ری ئه‌فسه‌ری هاتوچۆكه‌وه‌و كوشتویه‌تی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ئه‌و چێتشخانه‌یه‌ له‌ ته‌نیشت ماڵی عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم و یه‌كه‌م پرسگه‌ی پاسه‌وانه‌كانی ماڵی مالكیدایه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌وز (خضراء) له‌شاری به‌غدا.


وتیشی: بكوژه‌كه‌ كه‌ سه‌ربازه‌ ناوی (سوهێل نه‌جم عه‌بدوڵلا)یه‌
راشیگه‌یاند: كوژراوه‌كه‌ش كه‌ موقه‌ده‌می هاتوچۆ بووه‌ ناوی ( سه‌عدون مونیف عه‌باس)ه‌.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ئه‌م رووداوه‌ به‌ دووری 100 مه‌تر له‌و شوێنه‌ روویداوه‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ی مولازم ئه‌حمه‌د تێیدا روویداو هه‌ر له‌وكاته‌شدا ده‌ستبه‌جێ نوری مالكی گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و رایگه‌یاند كه‌ خوێن به‌ خوێن (الدم بالدم)، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌كاتی رووداوه‌كه‌ هیچ به‌رپرسێك و ته‌نانه‌ت پاسه‌وانه‌كانی ماڵی مالكیش ته‌داخولی كێشه‌كه‌یان نه‌كرد.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket