riklam

سه‌رۆك كۆمار سوپاسی هه‌ڵوێستی ئیتاڵیا ده‌كات

kurdistani 10:04 AM - 2014-08-21
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا: ئێوه‌ به‌ ته‌نیا نین و پشتتان تێناكه‌ین

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا: ئێوه‌ به‌ ته‌نیا نین و پشتتان تێناكه‌ین

پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 20-8-2014 فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار د.فوئاد مه‌عسوم له‌ كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ماتیو رینزی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك كۆمار به‌خێرهاتنی میوانه‌  ئیتاڵیایه‌كه‌ی  كردو سوپاسیكرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی بایه‌خدانه‌ به‌ بارودۆخی عیراق .
 سه‌رۆك د. فوئاد مه‌عسوم رونیكرده‌وه‌، هاوكێشه‌كان ئێستا  گۆڕاون، ئه‌ویش له‌میانه‌ی  هه‌وڵی لایه‌نه‌كانی تره‌ كه‌ ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان خستویانه‌ته‌ گه‌ڕ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی عیراق له‌ به‌گژاچونه‌وه‌ی په‌لاماری تیرۆرستان ،هاوكات ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی ئیتاڵیای كرد له‌ یارمه‌تیدانی ده‌ربه‌ده‌ربوه‌كان و به‌ شێوازی جیا جیا كۆمه‌كی مرۆیی پێشكه‌شكردون، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ روی سه‌ربازییه‌وه‌ یارمه‌تی هێزه‌كانی عیراق ده‌دات له‌ جه‌نگه‌كه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش و پیلانه‌ خوێرێژیه‌كانیان.
سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌یشی رونكرده‌وه‌، كه‌ تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر هه‌موان له‌ ناو عیراقدا، ئێستا بۆ سه‌ر مه‌سیحیی و ئێزدییه‌كان چڕ بوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر كاتێك هه‌لیشی بۆ هه‌ڵبكه‌وێت په‌لاماری پێكهاته‌كانی تر ده‌دات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:  بۆچوونی گروپی تیرۆرستی داعش له‌ چاو گروپه‌ تیرۆرسته‌كانی تردا  جیاوازه‌ به‌و پێه‌ی ئه‌م گروپه‌ مه‌رامی له‌ دروستكردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی .
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار داوای له‌ ئیتاڵیا و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كرد هاریكاریی عیراق بكه‌ن له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر و شانه‌ نوستوه‌كانی له‌ هه‌موو جێگا و شوێنێك.
ماتیۆ رێنزی سه‌رۆك وه‌زیری ئیتالیاش لای خۆیه‌وه‌ سوپاسی پێشوازی گه‌رمی سه‌رۆك كۆماری كرد و رایگه‌یاند، كه‌ ئیتاڵیا زۆر په‌رۆشیه‌تی هاریكاریی عێراق بكات له‌ جه‌نگه‌ چاره‌نوس سازه‌كه‌ی دژی تیرۆر.
وتیشی: بۆ ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌موو پشتیوانیه‌ك له‌ هه‌ردوو ئاستی مرۆیی و سه‌ربازیی.
ماتیۆ رێنزی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، ئه‌م شه‌ڕ و ململانێیه‌ هه‌ر  به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ عیراقدا نییه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاشدایه‌ ، دیمه‌ن و وێنه‌ی ئه‌و ئاواره‌ بوانه‌ و  خێزانه‌ ده‌ربه‌ده‌ربووه‌ عیراقییه‌كانیش  كه‌ به‌هۆی كوشت و كوشتاری داعشه‌كانه‌وه‌ سه‌رگه‌ردان بوون  كاریگه‌ریی زۆری جێهێشتوه‌ لای  گه‌لی ئیتاڵیا، ئه‌و دیمه‌نانه‌ له‌ هه‌ست و هۆشی هه‌موو ئه‌وروپاییه‌كدا ده‌مێنێته‌وه‌.
راشیگه‌یاند:  ئێوه‌ به‌ ته‌نیا نین و پشتتان تێناكه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵتانداین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا بایه‌خی وڵاته‌كه‌ی و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپای دوپاتكرده‌وه‌، بۆ گه‌لی عیراق و جه‌نگی به‌گژاچونه‌وه‌ له‌دژی تیرۆر، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیی دروستكردوه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و ئه‌وروپا و هه‌موو جیهان.
جه‌خی له‌وه‌شكرده‌وه‌، یه‌كێتی ئه‌وروپا پلانی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تر له‌ 30-8- 2014 دا بۆ پشتیوانی عیراق  ئه‌وه‌ سه‌رباری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌یمانی ناتۆ له‌ رۆژانی 4-5-سێپتامبری 2014 بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
وتیشی: ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی رون و ئاشكرایه‌ كه‌ بایه‌خ به‌عیراق ده‌ده‌ین .
له‌ كۆتاییدا ماتیۆ رێنزی سه‌رۆك وه‌زیری ئیتاڵیا به‌ ره‌سمی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانی ئیتاڵیا ،فه‌خامه‌تیشیان بانگهێشته‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد، كه‌ له‌ كاتێكی گونجاودا سه‌ردانكه‌ی بكات .


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket