riklam

ئۆباما: عیراقییه‌كان یه‌كگرتووبن بۆ له‌ناو بردنی تیرۆر

kurdistani 08:46 PM - 2014-08-20
ئۆباما ئیدانه‌ی داعش ده‌كات

ئۆباما ئیدانه‌ی داعش ده‌كات

باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وتارێكدا به‌توندی ئیدانه‌ی سه‌ربڕینی جێمس فیلۆری رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی كردو راشیگه‌یاند: داعش باجی ئه‌و كارانه‌ی ده‌دات.

باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20-8-2014، وتارێكی پێشكه‌شكردو تێیدا به‌توندنی ئیدانه‌ی سه‌بڕینی جێمس فیلۆری رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی و كاره‌ تیرۆرستی و قێزه‌ونه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشی كردو وتی: داعش هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كی نییه‌و بێ گوێدانه‌ ره‌گه‌زو ئاین و ئایدۆلۆژیاو مرۆڤایه‌تی به‌ قێزه‌ونترین شێوه‌ خه‌ڵك ده‌كوژێت و له‌ناوده‌بات.

هه‌روه‌ها ئۆباما له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: هه‌ركه‌سێك ئازاری ئه‌مریكیه‌كان بدات له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بێت باجه‌كه‌ی ده‌دات و له‌ناویده‌به‌ین.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاراستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و كاری جدی ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش كه‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان.

وتیشی: پێویسته‌ عیراقییه‌كان یه‌كگرتووبن له‌ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی تیرۆرو له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش كه‌ گروپێكی توندره‌وی بێ وڵات و بێ ئاین و بێ هه‌ستی مرۆڤایه‌ین.

ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ئامانجی ئه‌منی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستان و له‌و پێناوه‌شدا كاری جیدی ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها ئۆباما وتی: دڵنیایی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری جێمس فیلۆری رۆژنامه‌نوس ده‌كه‌ین و داوای سه‌بوری ده‌كه‌ین بۆ كه‌سوكاری و دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاراستنی هاووڵاتیانی له‌ هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌ بێت .

له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ئۆباما وتی: داعش به‌وكاره‌ی ناتوانێت ئه‌مریكا بترسێنێت و وا بكات ئه‌مریكا له‌ كاركردن دژی تیرۆرستان ده‌سته‌وستان بێت.


PUKmedia   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket