شه‌نگال.. جینۆسایدكردنی كورده ئێزیدییه‌كان
kurdistani 12:31 PM - 2014-08-20.
له‌رۆژی 3-8-2014 قه‌زای شه‌نگال له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه داگیركراو كوردی ئێزیدی روبه‌ڕوی به‌جینۆسایدكردن و نه‌هامه‌تی و ئاواره وكاره‌ساتی مرۆیی بوون، تیرۆرستانی داعش له‌گه‌ڵ داگیركردنی ئه‌و قه‌زایه ده‌ستیانكرد به كوشتن و رفاندنی كچان و ژنانی ئێزیدی، كرده‌وه‌كانی ئه‌و گروپه تیرۆرستیه له جیهاندا ده‌نگیداوه‌ته‌وه له دڕنده‌یی و ئه‌و وه‌حشیگه‌ریانه‌ی ئه‌نجامه‌ی ده‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ داگیركردنی شه‌نگال به‌شێكی، زۆر له دانیشتوانی قه‌زاكه كه ژماره‌یه‌ن زیاتر له 200 هاووڵاتی بوون به ژن و پیرو مناڵه‌وه ئاواره‌ی چیای شنگال بوون ئه‌و چیایه‌ی كه هیچ شتێكی لێنیه‌و ته‌نها وشكانییه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئاواره‌بونی ئه‌و هاووڵاتیانه نزیكه‌ی 100 مناڵ به‌هۆی برسێتی و توێنێتییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها چه‌ندین ژن و پیاوی به‌ته‌مه‌ن كه توانای ئه‌و ماندوبون‌و برسێتییه‌یان نه‌ده‌كرد گیانیان له‌ده‌ستدا.. ئه‌مه سه‌ره‌تای ئه‌و تراژیدیایانه بوو كه ئاواره كورده ئێزیدیه‌كان روبه‌ڕووی بوونه‌وه به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانده‌زانی چه‌ندین نه‌هامه‌تی تر رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌و له‌و كاته‌دا داعش سه‌رقاڵی رفاندنی كچ و ژنانی كوردی ئێزیدی ناو شه‌نگال بوو، ئه‌و هاووڵاتییه كورده ئێزیدیانه پاش شه‌ش رۆژ له ئاواره‌بوونیان واته له به‌رواری 8-8-2014 له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستكرا به هاوكاری كردنیان و هه‌روه‌ها به‌ش به‌ش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی رزگار ده‌كران به‌و پێیه‌ی فڕۆكه‌كان له‌كاتی خستنه خواره‌وه‌ی كه‌لو په‌له‌كان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان ده‌گواسته‌وه بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوكاری شه‌ڕه‌ڤانانی یه‌په‌گه‌ی رۆژئاوای كوردستان، ده‌ستیانكرد به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه كورده ئێزیدییه ئاوارانه بۆ سنوری رۆژئاوی كوردستان له وێشه‌و به فیشخاپوردا ده‌هێنرانه‌وه بۆ زاخۆی، چونكه ژماره‌ی ئاواره‌كان زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س بوون و نه‌ده‌توانرا سه‌رجه‌میان به فڕۆكه بگوازرێنه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان تائێستاش به‌شێك له‌و ئاواره كورده ئێزیدیانه له چیای شه‌نگال ماون و كارده‌كرێت بۆ رزگاركردنیان.
ئه‌و ئاواره كورده ئێزیدیانه‌ی كه له چیای شه‌نگال بوون و بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش شه‌و و رۆژ، بێ نان و ئاوبوون، له‌كاتی رزگاركردنیان ژماره‌یه‌كی زۆریان نه‌خۆش كه‌وتبوون، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه به‌چه‌ندین نوسین كۆتایی پێنایه‌ت.
ئه‌و هاووڵاتیه كورده ئێزیدیانه كه ئاواره نه‌ببون و له‌ناو قه‌زای شه‌نگال مابوونه‌وه و فریا نه‌كه‌وتبون هه‌ڵبێن له ده‌ست تیرۆرستانی داعش ، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه روبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری بوونه‌وه به‌جۆرێك له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه كه تیرۆرستانی داعش شه‌نگال-یان داگیركرد، له ناوه‌ڕاستی بازاڕی شه‌نگال دادگایه‌كیان راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر كورده ئێزیدیه‌كان بكه‌ن به موسوڵمان، هه‌رله‌وكاته‌دا به‌پێی وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك دوو خێزانی كوردی ئێزیدی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه تیرۆرستییه‌وه به‌چه‌كی جۆری RBG شه‌هیدكران، تیرۆرستانی داعش ئه‌ونده دڕنده‌ن به‌وه‌شه‌وه رانه‌وه‌ستان به‌ڵكو ده‌ستیان كرد به رفاندنی كچان و ژنانی ئێزیدی و ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌ریان هه‌بووبێت، هاوسه‌ره‌كانیان شه‌هید كراون واته له‌و رۆژدا چه‌ندین پیاو و پیرو كوڕی گه‌نجی كوردی ئێزیدی شه‌هیدكران، هه‌روه‌ها وه‌زیری مافی مرۆڤی عیراق ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ئاژانسه‌كان پشتڕاستكرده‌وه كه ئه‌و تیرۆرستانه به‌سه‌دان هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌ژنان و مناڵانی كوردی ئێزیدیان رفاندوه‌و ژماره‌یه‌كیشیان زینده به‌چاڵكردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ی كاری ئارایشتگایان كردبوو له قه‌زای شه‌نگال تیرۆرستانی داعش شه‌هیدیان ده‌كردن و له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا‌و له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه سور، سێ ژن كه كاری ئارایشتگایان كردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان به‌ره‌و شوێنكی نادیار بران، هه‌روه‌ها تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وامبوون له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ژنانه‌ی كه كاری ئارایشتگایان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریان بكه‌ن چونكه به‌پێی بڕیاره نادروسته‌كانی ئه‌و گروپه تیرۆرستییه كاری ئارایشتگا یه‌كێكه له كاره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.
هه‌ربۆیه ئاواره بوونی 200 هه‌زار كوردی ئێزیدی و كوشتنی هاووڵاتییه كورده ئێزیدییه‌كان و رفاندنی كچان و ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌ریشیان هه‌بووه‌و زینده به‌چاڵكردنی سه‌دان كوردی ئێزیدی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه، جینۆسایدكردنه، له ئێستاشدا فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی به‌رامبه‌ر به كورده ئێزیدییه‌كان كراوه وه‌ك جینۆساید بناسێنرن.
جێی باسه تائێستا قه‌زای شه‌نگال له ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعشه، هه‌وره‌ها ئه‌و گروپه تیرۆرستییه به‌رده‌وامه له كرده‌وه قێزه‌ونه‌كانی به‌رامبه‌ر به كوردی ئێزیدی.
ده‌قی پرۆژه یاساكه‌ی فراكسیۆنی سه‌وز كه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان-یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی شه‌نگال به جینۆساید بناسێنرێت:
"پرۆژه بڕیاری به‌فه‌رمی ناسینی جینۆسایدی (شه‌نگال)و ده‌وربه‌ری"
یه‌كه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رھه‌ق به‌خه‌ڵكی سڤیلی گه‌له‌كه‌مان له كوردانی ئێزیدی ئه‌نجامدراون له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن گروپی تێرۆریستی (داعش) ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی له‌عیراق و شام تاوانی (جینۆساید)ه‌و مه‌به‌ست لێی له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی و بیۆلۆژیی و كه‌لتووریی و ئابووریی كوردانی ئێزیدی بووه.
دووه‌م: سه‌رجه‌م قوربانیانی جینۆسایدی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری به‌شه‌ھید داده‌نرێن به‌پێی بڕگه (ب، ج) له خاڵی (5) و خاڵی (6) له ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای ماف و ئیمتیازاتی شه‌ھیدان و قوربانیانی جینۆساید ژماره(9) ی ساڵی 2007 و مامه‌ڵه‌یان بۆ ده‌كرێت.
سێیه‌م : كه‌سوكاری شه‌ھیدو قوربانیانی جینۆسایدی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری سودمه‌ند ده‌بن له سه‌رجه‌م ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ی له یاسای ماف و ئیمتیازاتی شه‌ھیدان و قوربانیانی جینۆسایدا ھاتووه.
چواره‌م: رۆژی 3-8ی ھه‌موو ساڵێك دیاریده‌كرێت به‌رۆژی جینۆسایدی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری و كۆمه‌ڵكوژیی خه‌ڵكی سڤیلی كوردانی ئێزیدی و یادی قوربانیه‌كان ده‌كرێته‌وه.
پێنجه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پێویسته ھه‌موو رێوشوێنه ده‌ستوریی و یاساییه‌كان بگرێته به‌ر بۆ جوڵاندنی ئه‌م بابه‌ته لای كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تیش لای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه جیھانیه‌كانی تر به‌تایبه‌ت یه‌كێتی ئه‌وروپاو په‌رله‌مانی ئه‌وروپی و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و یه‌كێتی په‌رله‌مانه‌كانی جیھان و كۆنگره‌ی ئیسلامی و تواناكانی به‌گه‌ر بخات تاوه‌كو ئه‌م لایه‌نانه كه‌ناوه‌ندی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تین به‌فه‌رمی تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌كوردانی ئێزیدی ده‌ناسێنن وه‌ك تاوانی جینۆساید.
شه‌شه‌م: داوا بكرێت ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیراق و حكومه‌تی ئیتحادی عیراق به‌فه‌رمی كۆمه‌ڵكوژیی و جینۆسایدی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری بچه‌سپێنن و له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كار بۆ ناساندنی بكه‌ن. به‌تایبه‌تی له‌نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تری وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپاو په‌رله‌مانی ئه‌وروپی و یه‌كێتی په‌رله‌ماناتی جیھان و كۆمكاریی عه‌ره‌بی و كۆنگره‌ی ئیسلامی جیھانی.
حه‌وته‌م: له‌سه‌ر حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پێویسته سه‌رجه‌م رێوشوێنه گونجاوه‌كان پێویست بگرێته‌به‌ر له‌گه‌ڕان به‌دوای چاره‌نووسی ونوبوان و كار بكات بۆ دۆزینه‌وه‌و ھێنانه‌وه‌ی ونبووان و ھێنانه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرد مناڵانه‌ی دوای جیاكردنه‌وه براون و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.
ھه‌شته‌م: به‌دیكۆمێنتكردنی جینۆسایدی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و وێنه‌و كه‌ره‌سته جیاجیاكانی تاوانه‌كه.
نۆیه‌م: پێویسته وه‌زاره‌تی شه‌ھیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ده‌ربچوێنێ.
ده‌یه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
یازدیه‌م : ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ھۆكاره پێویسته‌كان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رھه‌ق به‌كوردانی ئێزیدی له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له كوشتن و به زۆر ئاواره‌كردن و تۆقاندن و لێدان و بردن و له‌ناوبردن ئه‌نجامدراون، له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی (داعش) به‌ھه‌زاران كه‌س ئاواره بوون و سه‌دان كه‌س شه‌ھیدكراون، ئه‌مانه تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگن كه‌له خانه‌ی تاوانی ھه‌ره مه‌ترسیدارن به‌پێی په‌یماننامه‌و رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاشتی جیھانی و ئاسایشی مرۆڤایه‌تی ھه‌یه، بۆیه به‌م بڕیاره تاوانی شه‌نگال به‌جینۆساید ناسێنرا.
PUKmedia هۆزان رۆسته‌م
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28