riklam

سه‌عدی پیره‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌رزده‌نرخێنێت

kurdistani 08:54 PM - 2014-08-18
پێشوازی له‌ وه‌فدی ڵارتی سۆسیال دیموكراتی سوید

پێشوازی له‌ وه‌فدی ڵارتی سۆسیال دیموكراتی سوید

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌،پێشوازی كرد له‌ ئه‌ندامێكی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید.

ئه‌مڕۆ 18-8-2014، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری ھه‌ولێر پێشوازی كرد له‌ رزگار محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ بارودۆخی سیاسی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان و جه‌نگی دژی داعش كرایه‌وه‌ له‌ ھه‌رێمی كوردستان كه‌تیایدا ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌توندی به‌رپه‌رچی چه‌كدارانی داعشی له‌ سنوری ھه‌رێمی كوردستان داوه‌ته‌وه‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا ھه‌ڵوێستی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رزنرخێنرا بۆ لێدانی گورزی ئاسمانی له‌ چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش و پێشكه‌شكردنی ھاوكاری ماددی له‌لایه‌ن وڵاتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگال و به‌ھاناوه‌چوونیان.

بۆ ئه‌مه‌ش سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ گه‌شبینی خۆی به‌ باشبوونی بارودۆخه‌كه‌ نیشاندا له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان و گه‌یشتن به‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد و سووبوون له‌سه‌ر كوردستانی بوونی ناوچه‌ دابرێنراوه‌كان و پشتگیری وڵاتانی بیانی بۆ ھه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia
فۆتۆ: زانیار خۆشناو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket