riklam

كۆڵن.. پێشانگه‌ی جیهانی بۆ یارییه‌كانی كۆمپیوته‌ر

kurdistani 06:47 PM - 2014-08-18
به‌به‌شداری 500 كۆمپانیای جیهانی

به‌به‌شداری 500 كۆمپانیای جیهانی

Gamescom گامیسكۆم ناوی ئه‌و پێشانگه‌ جیهانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌یه‌ كه‌ بۆ نمایش كردنی تازه‌ترین داهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌ بۆ یاریه‌كانی ‌ بۆ  كۆمپیوته‌ر و فیلمی فانتازیا كه‌ له‌ ڕۆژانی 13 - 8 تا 17- 8 له‌ پێشانگای  نێوده‌وڵه‌تی شاری كۆڵن له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری 500 كۆمپانیای جیهانی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، ده‌كرێته‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی پێشانگاكه‌دا نزیكه‌ی هه‌شتاو پێنج هه‌زار كه‌س سه‌ردانی پێشانگاكه‌یان كرد و مه‌زنده‌ ده‌كرێت تا كۆتایی نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س سه‌ردانی ئه‌و پێشانگایه‌ بكات جێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردنه‌ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و پێشانگایه‌ ده‌كه‌ن هه‌موویان له‌ توێژی هه‌رزه‌كارو  گه‌نجانن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 13 ساڵ تا 26 ساڵ ده‌بێت و له‌سه‌رانسه‌ری دونیا دێن بۆ بینینی ئه‌و پیشانگایه‌.

 هه‌روه‌ها له‌و پیشانگایه‌دا چه‌ندین فیلمی ئه‌كشن نمایش ده‌كرێن و به‌شێكی به‌رچاویش له‌ نمایشكارانی فلیمه‌كان خۆیان یا كاستی دووهه‌میان ئاماده‌ ده‌بێت به‌ هه‌مان جل و به‌رگی نمایشی فیلمه‌كه‌.

PUKmedia لوقمان به‌رزنجی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket