riklam

ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌كان ده‌كرێت جینۆسایده‌

kurdistani 06:20 PM - 2014-08-18
هاوكاری ئێزیدیه‌كان ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌ به‌دیكۆمینتكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ریان كرا

هاوكاری ئێزیدیه‌كان ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌ به‌دیكۆمینتكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ریان كرا

ئه‌مڕۆ 18/8/2014 خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ هه‌ریه‌ك له‌ حاكم رزگار حه‌مه‌ ره‌ئوف و عیدۆ بابه‌ شێخ شێخی ئێزیدییه‌كان.

له‌ دیدارێكدا وه‌زیری رۆشنبیری وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ كوردانی ئێزیدی و ئه‌و ره‌وشه‌ی ده‌یگوزه‌رێنن، رایگه‌یاند: ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌كان ئه‌نجامدرا له‌ كوشتن و بڕین و بردنی ژن و كچه‌كانیان و ده‌ربه‌ده‌ركردنیان، جینۆسایدێكی تره‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌ت ئاماده‌یه‌ له‌ رێگه‌ی كاری هونه‌ری به‌پێی توانای وه‌زاره‌ت هاوكاری ئێزیدیه‌كان بكات به‌تایبه‌ت له‌ به‌دیكۆمینتكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ریان كراوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

5519181882014_DSC_0072.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket