riklam

نوێكراوەتەوە.. لەزێی دوكان 8 كەس لەخنكان رزگاركران

kurdistani 02:59 PM - 2014-08-01
ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆر گەشتیار سەردانی دوكانیان كردوە

ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆر گەشتیار سەردانی دوكانیان كردوە

سەرپەرشتیاری تیمی مەلەوانی قەزای دوكان رایدەگەیەنێ توانیویانە هەشت كەس لەخنكان رزگار بكەن كە بۆ مەلەكردنی چونەتە نێو ئاوی زێی دوكان.

عارف فەرەج سەرپەرشتیاری تیمی مەلەوانی قەزای دوكان بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ 2014/8/1 بەهۆی ئەوەی رۆژی هەینیە، ژمارەیەكی زۆر گەشتیار سەردانی هاوینەهەواری قەزای دوكانیان كردوەو ژمارەیەكیشیان بۆ مەلەكردن چونەتە نێو زێی دەریاچەی دوكان.

عارف فەرەج وتیشی: سەعات 1:30 خولەك تیمەكەیان توانیویانە لەژێر پردە نوێیەكەی دوكان حەوت كەس لەخنكان رزگار بكەن، كە بۆ مەلەكردنی چونەتە نێو ئاوی زێیەكە.

ئەوەشی خستەڕوو: دوای 30 خولەك لە رزگاركردنی ئەو حەوت گەشتیارە، كەسێكی تریشیان لەخنكان رزگاركردوە كە لەبۆ مەلەكردن چوەتە نێو ئاوێی زێی دەریاچەی دوكان.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوان هەرچەند بەهاوكاری هێزەكانی پۆلیسی قەزاكە بەردەوام بەهانای ئەوانەوە دەچن كە بۆ مەلەكردن دەچنە نێو ئاوی زێی دوكان، بەڵام بەهۆی فراوانیەوە ناتوانن كۆنترۆڵی هەمووی بكەن، لەكاتێكیشدا كە مەلەكردن لەناو ئاوی زێی دوكان قەدەغەكراوە، چونكە ئاوەكەی زۆرو ساردە.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket