riklam

نوێكراوەتەوە.. ئاسایشی گەرمیان دوو هاوكاری داعشی دەستگیركرد

kurdistani 11:41 AM - 2014-08-01
زانیاری و هاوكاریان گەیاندوەتە داعش

زانیاری و هاوكاریان گەیاندوەتە داعش

هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان لەناحیەی جەلەولا دوو گومانلێكراویان دەستگیركرد كە عەرەبن و بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان لەگەڵیان هاوكاری داعشیان كردوەو زانیاری و هاوكاریان پێگەیاندون.

سەرچاوەیەك لەئاسایشی گەرمیان بە PUKmediaی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ 2014/8/1 هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان لەناحیەی جەلەولا دوای چاودێرییەكی ورد توانیوانە دوو گومانلێكراو دەستگیربكەن كە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هاوكاری داعشن.

ەرچاوەكە باسی لەوەشكرد ئەو دوو گومانلێكراوە عەرەبن و دانیشتوی گەڕەكی تەجنیدی ناحیەی جەلەولان كە بەدەست تیرۆریستانی داعشەوەیەو هاتووچۆی ئەو گەڕەكەیان كردوەو زانیاری و هاوكاریان گەیاندوەتە داعش.

سەرچاوەكەی ئەوەشی رونكردەوە كە لەئێستادا لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ دوو دەستگیركراوەكە بەردەوامە.

هاوكات سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەناحیەی جەلەولا بە PUKmediaی راگەیاند: شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لەجەلەولا تەقەیان لەهێزەكانی پێشمەرگە كردوەو لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەشەوە وەڵامدراونەتەوە، بەڵام هیچ پێكدادانێك لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو تیرۆریستانی داعش لەناوچەكە روینەداوە.

PUKmedia هەڵمەت خانەقینی – جەلەولا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket