riklam

راپه‌ڕین به‌ ئارامی رۆژانی جه‌ژنی به‌ڕێكرد

kurdistani 10:43 PM - 2014-07-31
له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین 22 روداوی جیاواز تۆماركراوه‌

له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین 22 روداوی جیاواز تۆماركراوه‌

له‌ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین 22 روداوی جیاواز تۆماركراوه‌و لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رۆژانی جه‌ژنی راپه‌ڕین به‌شێوه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێكراوه‌.

نه‌قیب مسته‌فا محه‌مه‌د لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی هه‌ر سێ رۆژه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا 22 رووداوی جیاواز تۆماركراوه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ رۆژانی جه‌ژنییان به‌ ئارامی به‌ڕێكردووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس روداوه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی له‌ سنوری راپه‌ڕین به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ خسته‌ڕوو:
یه‌ك رووداوی كوشتن
سێ رووداوی هاتووچۆ
یه‌ك رووداوی سوتانی كه‌سێك
سێ رووداوی سوتانی شوێنی گشتی
سێ رووداوی شه‌ڕكردن
پێنج رووداوی كه‌وتن و به‌ربونه‌وه‌
یه‌ك رووداوی برینداربوون
یه‌ك رووداوی حه‌ب خواردن
سێ رووداوی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌ر له‌كاتی ده‌وامدا، له‌گه‌ڵ سێ رووداوی دزی.

PUKmedia زێڕین عومه‌ر- رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket