riklam

نوێكراوه‌ته‌وه‌.. له‌ سلێمانی كوڕێك ئاگر له‌ ماڵه‌كه‌یان به‌رده‌دات

kurdistani 09:37 PM - 2014-07-31
باری ده‌رونی ته‌واو نيه‌‌

باری ده‌رونی ته‌واو نيه‌‌

كه‌مێك پێش له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌جید به‌گی شاری سلێمانی كوڕێك ئاگری له‌ ماڵه‌كه‌یان به‌ردا.

سه‌عات 8:30 ده‌قیقه‌ی ئه‌مشه‌و 31-7-2014  له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌جید به‌گی شاری سلێمانی كوڕێك دوای ئه‌وه‌ی نه‌وت به‌ ماڵه‌كه‌یاندا ده‌كات گڕی تێبه‌رده‌دات.

به‌وته‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ براكه‌یان نه‌خۆشی ده‌رونی له‌گه‌ڵدایه‌و ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ به‌شێوازی جیاواز زیان به‌ ماڵه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.

خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ وتیشی: خۆشبه‌ختانه‌ جگه‌ له‌ زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

له‌ ئێستاشدا تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی  كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان.

PUKmedia  هۆزان فاتیح- سلێمانی

فۆتۆ/ دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket