riklam

شه‌هیدانی هه‌رێم به‌شداری یادی كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسیم ده‌كات

kurdistani 08:29 PM - 2014-07-31
كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسیم تراژیدیاترین روداوی مێژووی توركیایه‌

كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسیم تراژیدیاترین روداوی مێژووی توركیایه‌

بڕیاره‌ سبه‌ینێ 2014/8/1 له‌شاری ده‌رسیمی باكوری كوردستان یادی 67 ساڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ده‌رسیم بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتێكی ره‌سمی ئارِاسته‌ی مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ تا به‌شداری ئه‌و یاده‌ بكات.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان به‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری شه‌هیدان به‌شداری ئه‌م یاده‌ ده‌كات و وتاری وه‌زاره‌ت ده‌خوێنێته‌وه‌، كه‌ تیایدا ته‌ئكید له‌سه‌ر تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسیم ده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ده‌دات، بۆ به‌نێونه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان له‌ڵرِۆسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و جینۆسایدی بارزانییه‌كان و كوردانی فه‌یلی.

له‌وتاری وه‌زاره‌تی شه‌هیداندا هاتوه‌ كه‌ داواكردنی لێبوردنی زاره‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیان له‌  23-11-2013 به‌س نییه‌ كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی به‌ تراژیدیاترین روداوی مێژووی توركیا ناوزه‌ند كرد، به‌ڵكو ده‌بێ بۆ ناساندنی جینۆسایدی خه‌ڵكی ده‌رسیم ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رِه‌سمی داوای لێبوردن له‌قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌ بكات.

كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسیم له‌ نێوان 4 ی ئایاری 1937 تاكو 2ی ئابی 1939 رویدا تیایدا به‌گوێره‌ی ئاماره‌ ره‌سمیه‌كانی حكومه‌تی توركیا تیایدا 13 هه‌زارو 806 هاووڵاتی كوردی عه‌له‌وی زازایی تیایدا شه‌هید بوون.

PUKmedia فوئاد عوسمان



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket