هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا دەستیپێكرد
kurdistani 08:09 PM - 2014-07-31ئەڵمانیا پشكی گەورەی بەردەكەوێت
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی توركیا لەناوخۆی توركیادا رۆژی 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆش 2014/7/31 لەئەڵمانیاو وڵاتانی دەرەوە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا دەستیپێكردو لەدەنگدانی دەرەوەشدا دوو ملیۆن و 900 هەزار هاووڵاتی توركیا مافی دەنگدانیان هەیەو لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 400 هەزار دەنگدەریان لەماوی چوار رۆژدا واتە تا4ی مانگی داهاتوو رودەكەنە سندوقەكانی دەنگدان و كاندیدی خۆیان هەڵدەبژێرن.
ئەڵمانیا كراوەتە حەوت بنكەی دەنگدان و وەك رۆژنامەی دی ڤیلت بڵاویكردوەتەوە ٢٠٠ هەزار كەسیش كە لەخوار تەمەنی ١٨ ساڵیەوەن مافی دەنگدانیان نیە.
بنكەكانی دەنگدان كە گەورەترینیان لەیاریگای ئۆلۆمپیادی بەرلینە، جگەلەمەش لەشارەكانی دوسلدورف، ئیسن، كالسروە، هانۆڤەر، فرانكفۆرت و میونشن پرۆسەكەی بەهێمنی بەڕێوەچووەو پۆلیسی كالسروە رایگەیاندوە هیچ كێشەو خۆپیشاندانێك روینەداوەو چاوەڕوانیش دەكرێت تاسەر بەهێمنی بەڕێوەبچێت.
دێرشپیگڵی ئەڵمانی سەبارەت بەم هەڵبژاردنە نوسیویەتی: بەپێی بڕیاری كۆمیسیونی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا تەنیا سەعاتێك بەر لەهەڵبژاردن لەیاریگای ئۆلۆمپیادی بەرلین رێگە بەرۆژنامەنوسان دراوە روماڵی پرۆسەی دەنگدان بكەن.
شپیگڵ ئاماژەی بەوەشداوە كە ٤٩٨ سندوقی دەنگدان لەڕێگەی فڕۆكەوە دەگەیەنرێتەوە توركیا، ئەگەرچی بواری رۆژنامەنوسان كەمكرابوەوە لەبەردەم ڕوماڵكردنی پرۆسەكەدا، بەڵام هێشتا زۆریك لەڕۆژنامەو میدیاكانی ئەڵمانیا بەبایەخەوە باسیان لەم هەڵبژاردنە كردوە كە بۆ یەكەمینجارە هاووڵاتیانی توركیا سەرۆكی وڵاتەكەیان هەڵدەبژێرن.
دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٧دا لەتوركیا ریفراندۆم سەبارەت بەگۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن ئەنجامدرا بڕیاردرا كە سەرۆك كۆمار راستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوە هەڵببژێردرێت.
پێشبینی رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئەوە دەگەیەنێ كە ئەردۆگان لەحزبی دادو گەشەپێدان چانسی سەركەوتنی لەئیحسان ئوغلۆو سەلاحەدین دەمیرتاش كاندیدی كورد زیاترە.
راگەیاندنەكان ئاماژەشیان بەوەداوە بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێ كاندیدی سەركەوتوو پێویستی بە ٥١%ی دەنگەكانە، ئەگەر كاندیدەكان نەگەیشتنە ئەو رێژەیە لەكۆتایی مانگی ئابدا خولی دووەمی هەڵبژاردنەكان دەستپێدەكاتەوە.
ژمارەیەكی زۆر لەڕەوەندی توركیا كوردن و ئەنجامەكانیش بایەخی ئەوپرۆسەیەو پشتگیری لەكاندیدی كورد لەدەرەوە روندەكاتەوە.
PUKmedia شەهاب عوسمان – ئەڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جهزای سهید مهجید وهك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئهنجومهنی سهركردایهتی بۆ ئامادهكارییهكانی ههڵبژاردن كۆدهبێتهوه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جهزای سهید مهجید وهك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18