riklam

یەپەگە: لەكۆبانی 120 داعشمان كوشتووە

kurdistani 04:39 PM - 2014-07-31
ئۆپراسیۆنەكەیان بەردەوامە

ئۆپراسیۆنەكەیان بەردەوامە

هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل لەرۆژئاوای كوردستان و لەشاری كۆبانی ئۆپراسیۆنێكیان دژی تیرۆریستانی داعش دەستپێكردوەو لەماوەی 24 سەعاتیشدا توانیویانە زیاتر لە 120 تیرۆریستی داعش بكوژن.

فورات نیوز بڵاویكردوەتەوە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانانی YPG لەرۆژئاوای هەرێمی كۆبانی 120 تیرۆریستی داعش كوژران و دەستیش بەسەر بڕێكی زۆر لەچەك و تەقەمەنیدا گیراوە .

یەكینەكانی پاراستنی گەل (YPG) لە رۆژی 22ی ئەم مانگەوە لەدژی گروپە تیرۆریستیەكانی داعش لەهەرێمی كۆبانی ئۆپەراسیۆنێكیان بەناوی (تۆڵەسەندندەوەی شەهیدانی كۆبانی) دەستپێكردوە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا ئێوارەی 29ی ئەم مانگە شەڕڤانانی YPG لەگوندەكانی رۆژئاوای هەرێمی كۆبانی، لە گوندەكانی جب ئەلفەرەج، گەتاش، شێخلەرو گردی شەهید زاگرۆس لە دژی داعش هەڵمەتێكی پاككردنەوەیان دەستپێكردوەو لەئەنجامدا لەنێوان هەردوولا شەڕو پێكدادانی توند رویداوەو ماوەی 24 سەعاتی خایاندوە.

لەشەڕو پێكدادانەكانیشدا زیاتر لە 120 تیرۆریستی داعش كوژران و دەیان تیرۆریستی تریشیان برینداربوون، یەكینەكانی پاراستنی گەل دەستیان بەسەر چەندین چەكی وەك دۆشكە، كلاشینكۆف، ئاربیجی و تەقەمەنی تردا گرتوە. هەر لەو پێكدادانانەدا 14 ئەندامی یەپەگە و یەكینەكانی پاراستنی ژن گیانیانلەدەستداوە .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket