riklam

مێردمناڵێك له‌ زێی دوكاندا خنكا

kurdistani 01:01 PM - 2014-07-31
به‌هۆی هه‌ڵخلیسكاندنی قاچی مێردمنداڵه‌كه‌وه‌ بووه‌ بۆ ناو ئاوه‌كه‌

به‌هۆی هه‌ڵخلیسكاندنی قاچی مێردمنداڵه‌كه‌وه‌ بووه‌ بۆ ناو ئاوه‌كه‌

كه‌مێك پێش ئێستا مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان كه‌وته‌ ناو زێی دوكانه‌وه‌و خنكا.

مولازم ئاسۆ مه‌جید لێپرسراوی كارگێڕی له‌ به‌شی پۆلیسی دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 31-7-2014 ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تێكی خنكان له‌ زێی دوكاندا، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتینه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان كه‌ دانیشتووی شاری كه‌ركوكه‌و بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتكردن رووی له‌ قه‌زای دوكان كردووه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناو زێی دوكانه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ خنكاوه‌.

وتیشی: به‌پێی وته‌ی خێزانه‌كه‌ی، رووداوه‌كه‌ به‌هۆی هه‌ڵخلیسكاندنی قاچی مێردمنداڵه‌كه‌وه‌ بووه‌ بۆ ناو ئاوه‌كه‌.

مولازم ئاسۆ مه‌جید راشیگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا تیمه‌كانی مه‌له‌وانی له‌ قه‌زای دوكان له‌هه‌وڵدان بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و مێردمنداڵه‌ له‌ ئاوی زێی دوكان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا ئاوی دوكان كراوه‌ته‌وه‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ ئه‌سته‌مه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ تا ئاوه‌كه‌ بگیرێته‌وه‌و پاشان ته‌رمه‌كه‌ ده‌ربهێنرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابروودا ئه‌مه‌ دووه‌م حاڵه‌تی خنكانه‌ كه‌ له‌ زێی دوكان رووده‌دات.


PUKmedia  شاڵاو ئه‌حمه‌د  - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket