riklam

هه‌ولێر..رووداوێكی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی 16 هاووڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

kurdistani 12:39 PM - 2014-07-31
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 31-7-2014 به‌هۆی پێكدادانی پێنج ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – خه‌بات، سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو 13ی تریش برینداربوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ تائێستا له‌به‌رده‌ستماندایه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكدادانی پێنج ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – خه‌بات، سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ یه‌كێكیان منداڵه‌، هه‌روه‌ها 13 هاووڵاتی تریش برینداربوون.

وتیشی: له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ولێر كراون.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket