riklam

سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌یشته‌ خانه‌قین

kurdistani 12:23 PM - 2014-07-31
سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌یشته‌ خانه‌قین

سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌یشته‌ خانه‌قین

كه‌مێك پێش ئێستا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ قه‌زای خانه‌قین و بڕیاریشه‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێرو ئه‌فسه‌ران و پله‌ باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا كۆببێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ خانه‌قین بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی و ماندونه‌بوونه‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ روبه‌ڕووی په‌لاماردان ده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها مه‌به‌ستێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بریتییه‌ له‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێرو سه‌ربازانی پله‌ باڵا له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌.

PUKmwdia  هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket