riklam

پێنجوێن.. 7 راوچی ده‌ستگیرده‌كرێن

kurdistani 12:20 PM - 2014-07-31
روبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌

روبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌

مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا حه‌وت راوچییان ده‌ستگیركردووه‌و روبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

نه‌قیب ئیسماعیل ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستانی پێنجوێن به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانیان توانیویانه‌ حه‌وت راوچی ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی راوكردنی باڵنده‌ بوون.

وتیشی: به‌پێی مادده‌ی 21 له‌ یاسای سزاكان، ده‌ستگیركراوه‌كان روبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه‌ پۆلیسی دارستان به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كات كه‌ گومان ده‌كرێت راوچییه‌كان راوی تێدا بكه‌ن.

PUKmedia  هاوكار محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket