riklam

موسڵ.. له‌رۆژانی جه‌ژندا گروپی ئه‌نبیاء 15 چه‌كداری داعش-یان كوشتووه‌

kurdistani 11:59 AM - 2014-07-31
 4 چه‌كداریان له‌ گه‌ڕه‌كی موسڵ جه‌دیده‌ كوژراون

4 چه‌كداریان له‌ گه‌ڕه‌كی موسڵ جه‌دیده‌ كوژراون

له‌سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا گروپی ئه‌نبیاء له‌ ناو شاری موسڵدا 15 چه‌كداری تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌سێ رۆژی جه‌ژنی  ره‌مه‌زاندا له‌ لایه‌ن گروپی چه‌كدارانی (ئه‌نبیاء) ه‌وه‌ 15 چه‌كداری داعش كوژراون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ئه‌وه‌ی كه‌ گروپی چه‌كدارانی نه‌قشبه‌نی كه‌له‌ ئێستادا به‌نهێنی له‌دژی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.

جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و 15 چه‌كداره‌ی تیرۆرستی داعش كه‌ كوژراون 4 چه‌كداریان له‌ گه‌ڕه‌كی موسڵ جه‌دیده‌ كوژراون و یه‌ك چه‌كداریشیان له‌ ناوچه‌ی زنجیری به‌چه‌قۆ كوژراوه‌و چه‌كداره‌كانی تریش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی موسڵ كوژراون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی سوپای عیراق بۆردومانی گوندی قادسییه‌ و سایلۆی موسڵ و داتییه‌ كردوه‌، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ باكوری خۆرئاوای شاری موسڵه‌وه‌ و له‌و بۆردمانه‌شدا  8 چه‌كداری تیرۆرستی داعش كوژراون.

هه‌ر له‌شاری موسڵ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی تیروستی داعشه‌وه‌ 6 هاووڵاتی توركمان رفێنراون كه‌ شیعه‌ مه‌زهه‌بن.

PUKmedia شاكر مه‌لا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket