riklam

سلێمان به‌گ.. داعش پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن

kurdistani 11:38 AM - 2014-07-31
به‌ره‌و ناحیه‌ی عوزێم پاشه‌كشه‌یان كردووه‌

به‌ره‌و ناحیه‌ی عوزێم پاشه‌كشه‌یان كردووه‌

چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له‌ ناحیه‌ی سلێمان به‌گ-ـه‌وه‌ به‌ره‌و ناحیه‌ی عوزێم پاشه‌كشه‌یان كرد.

موقه‌ده‌م حه‌كیم ره‌حیم فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2ی لیوای 16ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 30-7-2014 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق له‌ جۆری سیخوڕی روسی به‌ سه‌ختی بۆردومانی ناحیه‌ی سلێمان به‌گ-یان كرد، له‌و بۆردومانه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تیرۆریستی داعش كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
وتیشی: به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش به‌ته‌واوی ناحیه‌ی سلێمان به‌گ-یان به‌جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ناحیه‌ی عوزێم پاشه‌كشه‌یان كردووه‌، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی سلێمان به‌گ ماونه‌ته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی 40 رۆژه‌ ناحیه‌ی سلێمان به‌گ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدایه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق بۆردومانی ئه‌و ناحیه‌یان كردووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش كوژراون و برینداربوون.

PUKmedia ریڤان گه‌رمیانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket