چه‌مچه‌ماڵ.. له‌سێ رۆژی جه‌ژندا 70 حاڵه‌تی برینداربوون تۆماركراوه
kurdistani 11:10 AM - 2014-07-31لایه‌نی تاوان لێكراوه‌كه ئاماده‌نه‌بوون سكاڵا تۆمار بكه‌ن
به‌پێی ئامارێكی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له‌ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا 70 حه‌ڵه‌تی برینداربوون تۆماركراوه .
به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له‌ئامارێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كراوه، كه سێ رۆژی جه‌ژندا 70 حاڵه‌تی برینداربوون تۆماركراوه، حاڵه‌تی برینداربوونه‌كانیش به‌م شێوه‌یه بوون، 10 حاڵه‌تیان به‌فیشه‌ك بووه و 10 حاڵه‌تی تریان به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه بووه 50 حاڵه‌ته‌كه‌ی تریشیان رووداوی جۆراو جۆری سوك بوون .
هه‌ر به‌پێی ئاماركه له‌ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژندا 1950 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستیه‌كانی سنووره‌كه‌یان كردوه.
هه‌روه‌ها، له‌سێ رۆژی جه‌ژندا له چه‌مچه‌ماڵ 29 مناڵ له‌دایكبوون، كه 20 مناڵیان له‌ره‌گه‌زی نێرن و 9 مناڵه‌كه‌ی تریشیان له ره‌گه‌زی مێن.
لای خۆیشه‌وه ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌رێگه‌ی PUKmedia وه ده‌ستخۆشی له‌تیمه‌كانی نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستیه‌كانی سنووری چه‌مچه‌ماڵ كرد، كه‌له‌ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا به‌به‌رده‌وامی و به‌بێ گوێدان به‌ماندوبوون له‌حزمه‌تی هاوڵاتیاندابوون .
قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر رووداوه ئه‌منییه‌كانیش له‌سنووره‌كه‌دا وتی: ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ر سوڕمانه ئه‌وه‌یه كاتێكدا كه‌سێك بریندار ده‌كرێت به‌هۆی شه‌ڕكردنه‌وه بێت یان هه‌ر هۆكارێكی تره‌وه بێت، كه‌سه برینداره‌كه سكاڵا له‌دژی تۆمه‌تباره‌كه تۆمار ناكات، بۆنمونه له سێ رۆژی جه‌ژندا دوو حاڵه‌تی شه‌ڕه ته‌قه له چه‌مچه‌ماڵ روویانداوه‌و به‌هۆی ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌وه دوو كه‌س برینداربوون، له‌كاتێكدا هێزه ئه‌منییه‌كان كۆتایان به شه‌ڕه‌كه هێناوه لایه‌نی تاوان لێكراوه‌كه ئاماده‌نه‌بوون سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر/ چه‌مچه‌ماڵ
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27