riklam

خورماتوو.. دوو هاووڵاتی ده‌كوژرێن

kurdistani 09:59 AM - 2014-07-31
ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی توركمانن و شیعه‌ مه‌زهه‌بن

ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی توركمانن و شیعه‌ مه‌زهه‌بن

شه‌وی رابردوو 30-7-2014 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ قه‌زای خورماتوو ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ دوو هاووڵاتی ده‌كه‌ن و گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ پۆلیسی خورماتوو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری قه‌زای خورماتوو، ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له‌ دوو هاووڵاتی كردووه‌و پێش گه‌یشتنیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زاكه‌ هه‌ردوو هاووڵاتیه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چه‌كداره‌كانیش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون.
وتیشی: ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی توركمانن و شیعه‌ مه‌زهه‌بن، له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ كوشتنی هاووڵاتیان به‌ شه‌وان له‌ خورماتوو  ده‌ستیپێكردووه‌، له‌ هه‌فته‌ی رابردووشدا چوار هاووڵاتی تر له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه‌ كوژران.

PUKmedia  ریڤان گه‌رمیانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket