riklam

قوباد تاڵه‌بانی: شه‌هیدانمان ره‌مزی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێمه‌ن

kurdistani 08:40 PM - 2014-07-30
له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری گوزه‌ران و ژیانی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات

له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری گوزه‌ران و ژیانی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات

له‌رۆژانی جه‌ژندا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك ماڵه‌ شه‌هید له‌ شاری سلێمانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مرۆ قوباد تاڵه‌بانی له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌ ماڵه‌ شه‌هیده‌كانی كرد كه‌ به‌م دوایه‌ له‌شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ گروپه‌ توندره‌وه‌كان شه‌هیدبوون و له‌ نزیكه‌وه‌ هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان دووپاتكرده‌وه‌و دڵنه‌وایی بۆ دایك و باوك و خۆشك و براو منداڵ و كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ ده‌ربڕی.

هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌ووره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ شانازی شه‌هیدبوونی رۆڵه‌كانیان بۆ خاك و نیشتمان ده‌ربڕی و دووپاتیانكرده‌وه‌ هه‌میشه‌ له‌ئاماده‌یدان بۆ به‌شداریكردن و به‌رده‌وام بوونی كه‌سوكارییان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگریدا.

دواتر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ماڵه‌ شه‌هیدانه‌و بۆ ته‌واوی كه‌سوكاری شه‌هیدان رایگه‌یاند: شه‌هیدانمان ره‌مزی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێمه‌ن و لای من و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڵه‌كه‌مان، هه‌میشه‌ جێگای شانازی و سه‌ربه‌رزیمانن.

 هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی به‌لًَێنیدا كه‌وا له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری موچه‌و بارودۆخ و ژیان و گوزه‌رانی ماڵه‌ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان بكات.


 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket