riklam

په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی هه‌میشه‌ له‌ خه‌می هاووڵاتیاندان

kurdistani 06:51 PM - 2014-07-30
شوێنه‌ سوتاوه‌كانی رانیه‌ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

شوێنه‌ سوتاوه‌كانی رانیه‌ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

په‌رله‌مانتارانی لیستی سه‌وز سه‌ردانی شوێنی روداوی ئاگره‌كه‌ی رانیه‌یان كرد.

ئه‌مرۆ30-2014، قادر ره‌زگه‌یی و مریه‌م سه‌مه‌د ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی سه‌وز سه‌ردانی بازاڕی قوماش فرۆشان و مه‌یدانی دار فرۆشه‌كانی رانیه‌یان كرد كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ئاگر كه‌تنه‌وه‌وه‌ هه‌ردوو بازاڕه‌كه‌ به‌ته‌واوی سوتاون، كاسبكارێكی زۆریش تێدا زه‌ره‌رمه‌ندبوون.

هه‌ردوو په‌له‌مانتار له‌نزیكه‌وه‌ گوێیان بۆ خه‌می ئه‌و هاووڵاتیانه‌ راگرت و به‌ڵینی ئه‌وه‌شیان پێدان كه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ په‌رله‌مان داواكاریه‌كانیان بگه‌یه‌نه‌ شوێنی مه‌به‌ست و كاری جدیان بۆ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا حكومه‌ت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش جارێكی تر ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌كارو كاسبی خۆیان .

دوكانداره‌كانی ئه‌و دووبازاڕه‌ش سوپاسیان كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان له‌ چركه‌ ساتی یه‌كه‌می رووداوه‌كه‌ وه‌ تاكو ئێستا له‌گه‌ڵیاندابوون و هیواشیان خواست كه‌ په‌له‌بكرێت له‌ زوو گه‌یاندنی داواكاریه‌كانیان، چونكه‌ ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و دوكانانه‌ بووه‌ .

شایه‌نی باسه‌ له‌ رۆژێك پێش جه‌ژندا مه‌یدانی دارفرۆشه‌كانی رانیه‌ به‌ته‌واوی سوتا و رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنیش 111 دوكانی تر له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی رانیه‌ سوتا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ فرۆشتنی قوماش و كه‌لوپه‌لی ژنان .


PUKmedia ئاری مسته‌فا- رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket