riklam

ئاگر به‌شێكی مه‌یدانی حاجیاوا ده‌سوتێنێت

kurdistani 05:44 PM - 2014-07-30
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌

له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 30-7-2014، ئاگر له‌ به‌شێكی مه‌یدانی حاجیاوا كه‌وته‌وه‌، به‌ڵام زووبه‌زوو ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵكرا ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوا چه‌ند شوێنێكی تر له‌ شاری رانیه‌ بۆهۆی ئاگره‌وه‌ سوتاون.

سه‌باره‌ت به‌و روداوه‌ نه‌قیب حوسێن عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌رین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانی نزیك مه‌یدانی حاجیاواوه‌ ئاگاداری بنكه‌ی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی حاجیاوا كرا به‌ بوونی ئاگرێك له‌و شوێنه‌دا تیمه‌كانمان به‌زووترین كات گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و له‌ كاتێكی كه‌مدا توانرا، به‌ته‌واوی ئاگره‌كه‌ بنبڕبكرێت و نه‌یانهێشت ئاگره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ بسه‌نێت، چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ چه‌ند دووكانێكی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی بیناسازی تێدایه‌ و زۆربه‌شی دارو ته‌خته‌یه‌ كه‌ زۆر به‌زووی ئاگر ده‌گرن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ توانرا به‌كه‌مترین زیان ئه‌و شوێنه‌ رزگار بكه‌ین و هیچ زه‌ره‌رێكی گیانیشی به‌دواوه‌ نه‌بوه‌ و تا ئێستاش نازانرێت كه‌ هۆكاری ئاگره‌كه‌ چی بووه‌ و لێكۆلًَینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ .

PUKmedia ئاری مسته‌فا-رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket