riklam

چه‌مچه‌ماڵ.. باندێكی رفاندن ده‌ستگیرده‌كرێن

kurdistani 01:58 PM - 2014-07-30
له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ روبه‌ڕووی ئاسایش بوونه‌وه

له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ روبه‌ڕووی ئاسایش بوونه‌وه

شه‌وی رابردوو 29-7-2014 له‌سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركوك - سلێمانی و له‌ نزیك شاری چه‌مچه‌ماڵ، له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایش و باندێكی رفاندن توانرا یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ بكوژرێت و سێی تریشیان ده‌ستگیربكرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئامانج محه‌ممه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ ورده‌كاری زیاتری بۆ PUKmedia خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا باندێك له‌ شاری كه‌ركوك هه‌ستابوون به‌ شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و رفاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، دوای چاودێریكردنیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و بانده‌ به‌ره‌و شاری چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵهاتوون، شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك ئاگاداریان كردینه‌وه‌ له‌ هاتنی ئه‌و بانده‌ بۆ سنوره‌كه‌مان.

وتیشی: هه‌رهه‌مان شه‌و ئاسایشی كه‌ركوك به‌ هاوكاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌ركوك - سلێمانی و له‌ نزیك شاری چه‌مچه‌ماڵ ویستیان ئه‌و بانده‌ ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ڵام له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ كه‌ له‌ چوار كه‌س پێكهاتبوون روبه‌ڕووی ئاسایش بوونه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ كوژراو سیانه‌كه‌ی تریان ده‌ستگیركران.

قائیمامی چه‌مچه‌ماڵ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و چوار كه‌سه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنیان له‌ دادگاكانی شاری كه‌ركوك بۆ ده‌رچووبوو، بۆیه‌ دوای ده‌ستگركردنیان ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كرانه‌وه‌.

PUKmedia  هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket