riklam

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ كه‌ركوكییه‌كان ده‌كات

kurdistani 11:34 PM - 2014-07-29
پارێزگاری‌ كه‌ركوك به‌ ناوی‌ هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ سوپاسی‌ سه‌رۆك كۆماری كرد

پارێزگاری‌ كه‌ركوك به‌ ناوی‌ هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ سوپاسی‌ سه‌رۆك كۆماری كرد

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاری‌ كه‌ركوك، پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانی‌ له‌ ئیداره‌و هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوك كرد.

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا پشتیوانی‌ خۆی‌ ده‌ربڕیوه‌‌ بۆ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك و هاووڵاتیان‌ بۆ چه‌سپاندنی‌ ئاسایش و پته‌وكردنی‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌.

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك به‌ ناوی‌ هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ سوپاسی‌ سه‌رۆك كۆماری كردو پشتیوانیكردنی‌ بۆ به‌ڕێزیان راگه‌یاند له‌ ئه‌ركه‌ نیشتمانییه‌كانی‌ بۆ پته‌وكردن و چاككردنه‌وه‌ی‌ پڕۆسه‌ی‌ سیاسی، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك كار ده‌كات بۆ خزمه‌تكردنی‌ كه‌ركوك و هاووڵاتیانی‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket