riklam

ئۆباما: جه‌ژن یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ها هاوبه‌شانه‌یه‌ كه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌

kurdistani 02:00 PM - 2014-07-29
ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا

ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا

ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له‌ موسوڵمانان ده‌كات به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌كاتێكدا جه‌ژن نیشانه‌ی ته‌واوبوونی مانگی ره‌مه‌زانه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ها هاوبه‌شانه‌یه‌ كه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ له‌ مرۆڤایه‌تیماندا،  هه‌روه‌ها دووپاتی ئه‌و  پابه‌ندیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا مرۆڤه‌كان له‌ هه‌موو بیرو برواكان بۆیه‌كتریان هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كاریگه‌ربوون به‌ هه‌ژاری و دووبه‌ره‌كی و نه‌خۆشی.

ده‌قی به‌یاننامه‌ی سه‌رۆك ئۆباما به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی رِه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌
28ی ته‌موزی 2014
كۆشكی سپی
نوسینگه‌ی سكرتێری رۆژنامه‌وانی
واشینتۆن
له‌كاتێكدا كه‌وا موسوڵمانان له‌ سه‌رانسه‌ری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو جیهاندا بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌رِێده‌كه‌ن، من و مێشێل گه‌رمترین هیوای خۆمان بۆ موسوڵمانان و خێزانه‌كانیان ده‌نێرین، ئه‌م مانگه‌ی رابردوو كاتی به‌رۆژوو بوون و بیركردنه‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌ی رۆحی و خزمه‌تكردنی مه‌ینه‌تداران بوو، له‌كاتێكدا جه‌ژن نیشانه‌ی ته‌واوبوونی مانگی ره‌مه‌زانه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ها هاوبه‌شانه‌یه‌ كه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ له‌ مرۆڤایه‌تیماندا،  هه‌روه‌ها دووپاتی ئه‌و  پابه‌ندیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا مرۆڤه‌كان له‌ هه‌موو بیرو برواكان بۆیه‌كتریان هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كاریگه‌ربوون به‌ هه‌ژاری و دووبه‌ره‌كی و نه‌خۆشی.

هه‌روه‌ها جه‌ژن له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین ده‌ستكه‌وتوو به‌شداری موسوڵَمانه‌ ئه‌مریكیه‌كانمان له‌بنیاتنانی بنه‌مای گه‌له‌كه‌مان و به‌هێزكردنی كرۆكی دیموكراسیه‌كه‌مان وه‌بیردێنێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی هه‌موو بیروبڕواكان هاوسۆزین، لێره‌ له‌ ئه‌مریكا وه‌هه‌روه‌ها له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، بۆ پاراستن و به‌ره‌و پێشبردنی مافه‌كانیان بۆ خۆشگوزه‌رانی، به‌هه‌مان شێوه‌ش پێشوازی له‌ پابه‌ندیان ده‌رهه‌ق به‌ كۆمه‌ڵگاكانیان ده‌كه‌ین.
به‌ناوی ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه‌ هیوای جه‌ژنێكی پیرۆز و پرِ له‌كامه‌رانی بۆ موسوڵمانانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌خوازین، جه‌ژنتان پیرۆز.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket