riklam

چه‌مچه‌ماڵ.. ئاگر له‌ سێ دووكان ده‌كه‌وێته‌وه‌

kurdistani 01:29 PM - 2014-07-29
 زیانی ئه‌و ئاگركه‌تنه‌وه‌یه‌ به‌ 100 ملێون دینار ده‌خه‌مڵێندرێت

زیانی ئه‌و ئاگركه‌تنه‌وه‌یه‌ به‌ 100 ملێون دینار ده‌خه‌مڵێندرێت

به‌یانی ئه‌مرِۆ 29-7-2014، سێ دووكان له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ سوتاون و زیانێكی ماددی زۆر به‌ر دووكانه‌كان كه‌وتوه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرا بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان jcc به‌ PUKmedia راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مرِۆ سێ دووكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی ماڵ سوتاون و له‌ئه‌نجامدا زیانێكی ماددی زۆر به‌ردووكانه‌كان كه‌وتوه‌.


وتیشی: له‌كاتی ئاگركه‌تنه‌وه‌كه‌ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ جێگای رووداوه‌كه‌و توانیان كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن.


راشیگه‌یاند: زیانی ئه‌و ئاگركه‌تنه‌وه‌یه‌ به‌ 100 ملێون دینار ده‌خه‌مڵێندرێت.


PUKmedia    هه‌ردی ئه‌بو به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket