riklam

قوباد تاڵه‌بانی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ جێگه‌ی شانازین

kurdistani 12:43 PM - 2014-07-29
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29-7-2014، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌سه‌ركرده‌وه‌.


له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ گرنگم زانی كه‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ر بكه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگامان له‌ ئه‌وان و له‌ بارودۆخی ئه‌منی بێت و پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزیشیان لێبكه‌ین.

وتیشی: به‌ پێویستمان زانی كه‌ به‌ناوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سوپاسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌و ماندوبونه‌یان بۆ تێكۆشانیان بۆ ئه‌و قوربانیدانه‌ی كه‌ داویانه‌ له‌پێناو پاراستنی خاكی هه‌رێمی كوردستان.

راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ جێگه‌ی شانازی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و ئه‌وان شه‌و و رۆژیان خستۆته‌ سه‌ریه‌ك له‌پێناو پاراستنی خاكی كوردستان .

PUKmedia  هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket