riklam

رانیه‌.. له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا 111 دوكان سوتاون

kurdistani 11:56 AM - 2014-07-29
 زیانلێكه‌وتوان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

زیانلێكه‌وتوان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

دوایین به‌دواداچوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ریخستووه‌، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دوێنێ 28-7-2014ی بازارِی كوتاڵفرۆشان و میوه‌ فرۆشانی رانیه‌، 111 دوكان سوتاون.

نه‌قیب حسێن عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌رِین، له‌ لێدوانێكدا به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مانه‌وه‌ پێكهینراو ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی دوێنێی بازاڕی سه‌ید عه‌لی له‌ رانیه‌، 111 دوكان سوتاون.

وتیشی: له‌ئێستادا، له‌سه‌رئاستی قائیمقامیه‌تی قه‌زای رانیه‌، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌ بۆ خه‌مڵاندنی برِی ئه‌و زیانه‌ ماددییه‌ی كه‌ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌وه‌ كه‌وتۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ پۆلیسی راپه‌رِین و شاره‌وانی رانیه‌ و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پێكهاتووه‌و دوای ده‌ركه‌وتنی برِی زیانه‌كان، به‌ نوسراوێك لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌.

سه‌عات 12:30 ده‌قیقه‌ی دوێنێ 28-7-2014 به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ بازارِی كوتاڵفرۆشان و میوه‌فرۆشانی رانیه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌، به‌ ته‌واوی سوتاو زیانێكی ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.


PUKmedia      زێرِین عومه‌ر – رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket