riklam

رۆژنامه‌نوسی.. كارێك به‌رده‌وام له‌ مه‌ترسیدا

kurdistani 08:29 PM - 2014-07-28
وه‌ك ئه‌یهان خۆی باسيكرد لێدانی له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نوسی بووه‌

وه‌ك ئه‌یهان خۆی باسيكرد لێدانی له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نوسی بووه‌

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان لقی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌دواداچونمان بۆ كێشه‌ی لێدانی رۆژنامه‌نوس ئه‌یهان سه‌عید، بێژه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام كردووه‌و داواشمان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ كه‌ هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌.

ره‌قیب مه‌حمود ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان لقی دهۆك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ پارێزگاری سه‌ندیكا سه‌ردانی رۆژنامه‌نوس ئه‌یهان سه‌عید بێژه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یاممان كردووه‌و له‌ چۆنێتی روودانی رووداوه‌كه‌مان كۆڵییه‌وه‌.

وتیشی: لێدانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ عیراق به‌گشتی و له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی توندوتیژی رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نوسان ده‌بێته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه‌ وه‌ك سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان لقی دهۆك نه‌قیبی سه‌ندیكا و لایه‌ن په‌یوه‌ندیدارمان لێ ئاگادار كردۆته‌وه‌.

راشگه‌یاند: وه‌ك ئه‌یهان سه‌عید خۆی بۆی باسكردین لێدانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نوسی بووه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket