riklam

چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی عیراقی سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ن

kurdistani 04:39 PM - 2014-07-28
.

.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژن 28-7-2014 ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی عیراق، گه‌یشتنه‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانیكردنی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال.

ماڵپه‌ڕی كوردسات نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی عیراق، بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنیان له‌ سه‌رۆك مام جه‌لال گه‌یشتنه‌ شاری‌ سلێمانی و سه‌ركرده‌كانیش بریتین له‌هه‌ریه‌ك له‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری عیراق و به‌یان جابر سه‌رۆكی كوتله‌ی مواتن.

جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌شێكی زۆر له‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان و عیراق سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كردو له‌ ته‌ندروستیان پرسیییه‌وه‌، له‌ ناویشیاندا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش دوای نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌مه‌ دووه‌م وه‌فدی كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی عیراقه‌ كه‌ سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن و له‌ ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌پرسنه‌وه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket