riklam

وێنە.. بازاڕێكی گەورەی رانیە بەتەواوی سوتا

kurdistani 02:44 PM - 2014-07-28
لەماوەی 24 سەعاتدا لەرانیە ئەمە دووەم روداوی ئاگركەوتنەوەیە

لەماوەی 24 سەعاتدا لەرانیە ئەمە دووەم روداوی ئاگركەوتنەوەیە

سەعا 12:30 خولەكی ئەمڕۆ 2014/7/28 ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی قوماش فرۆشانی نزیك نەخۆشخانەی رانیە كەوتەوەو لە ئەنجامدا تەواوی دوكانەكان سوتان و دوای ماوەیەكی كەم لە روودانی ئاگرەكە تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەرین و چوارقورنە و حاجیاوا  گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، بەڵام لە بەر گەورەیی ئاگرەكەو كۆبونەوەی هاووڵاتیەكی زۆر لە شوێنی نزیك روداوەكە كاری تیمەكان زۆر قورس بوو ئەمەش بووە ئاستەنگ لەبەردەم كارمەندانی ئاگر كوژێنەوەو تا ئیستاش هۆكاری دروستبوونی ئاگرەكە نەزاندراوە.

بەوتەی چەند شایەتحاڵێكیش هۆكاری دروستبوونی ئاگرەكە دەگەڕێننەوە بۆ نزیكی شوێنێكی یاری منداڵان لەو بازاڕەوە كە لەو شوێنەدا ئەو منداڵانە یاری ئاگرینیان هەڵداوە.

هەر بەهۆی ئەو ئاگرەوە و زەرەرو زیانێكی زۆر بەر دوكانەكان كەوتوون و دوكەڵێكی زۆریش  ئاسمانی شاری رانیەی داپۆشیوە، چەند هاووڵاتیەك  و كارمەندێكی ئاگركوژێنەوە توشی تەنگە نەفەسی بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا ئەمە دووەمین روداوی ئاگركەوتنەوەیە لەرانیەو دوێنش مەیدانی دار فرۆشەكانی رانیە بەتەواوی سوتا و زیانەكانی بەنزیكەی 500 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

PUKmedia ئاری مستەفا - رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket