riklam

جەلەولا.. پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگ جەژن دەكەن

kurdistani 01:46 PM - 2014-07-28
دوو بۆمب بەهێزەكانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە

دوو بۆمب بەهێزەكانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە

لەناحیەی جەلەولا دوو بۆمبی چێنراو بەهێزەكانی پێشمەرگەدا تەقیەوەو خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە، فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەش لەسنوری گەرمەسێر ئاماژە بەوەدەكات لەیەكەم رۆژی جەژندا بارودۆخی ئەمنی جەلەولا ئارامەو هیچ پێكدادانێك لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو تیرۆریستانی داعشدا روینەداوە.

ئەمڕۆ 2014/7/28 هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان یەكەم رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزانیان بەڕێكرد، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگ جەژنیان كرد، مەحمود سەنگاوی فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری گەرمەسێر بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە جەژنمان كردو سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەمان كرد لەشوێنانەی لێی جێگیركراون و نوقڵ و شیرینیمان بەسەردا دابەشكردن و پاڵپشتی خۆمان بۆ دوپاتكردنەوە كە ئەمڕۆ دوور لەكەسوكاریان و بە ورەیەكی بەرزەوە جەژن دەكەن.

لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو تیرۆریستانی داعش، وتی: ئەمڕۆ هیچ جوڵەیەك نیەو بارودۆخی ئەمنی ئارامەو هیچ پێكدادانێكیش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو تیرۆریستانی داعشدا لەجەلەولا روینەداوە، تەنها دوو بۆمب بەهێزەكانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوەو خۆشبەختانە زیانی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.

PUKmedia هەڵمەت خانەقینی – جەلەولا   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket