riklam

سه‌نگاوی: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان له‌جه‌له‌ولا نانی جه‌ژن ده‌خۆم

kurdistani 09:46 PM - 2014-07-27
 پێشمه‌رگه‌كان خۆشحاڵن كه‌ له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ كوردستان جه‌ژنێكی ئارام به‌ڕێده‌كات

پێشمه‌رگه‌كان خۆشحاڵن كه‌ له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ كوردستان جه‌ژنێكی ئارام به‌ڕێده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 277-2014  هێزی پێشمه‌رگه‌ چه‌ند په‌لامارێكی چه‌كدارانی تیرۆرسیتی داعشیان له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا تێكشكاند، به‌و هۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، سه‌ردانی ئه‌و پێشمه‌گه‌ قاره‌مانانه‌ی كردو به‌ڵێنی پێدان كه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه‌و نانی به‌یانی جه‌ژن له‌گه‌ڵ ئه‌وان بخوات.

مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانمان توانیان چه‌ند په‌لامارێكی تیرۆرستان تێكبشكێنن له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌كانمان كردو ده‌ستخۆشیمان لێكردن .

وتیشی: به‌ڵێنم به‌ پشمه‌رگه‌كان داوه‌ كه‌ به‌درێژایی رۆژانی جه‌ژن له‌گه‌ڵیاندا بمێنمه‌وه‌ و نانی به‌یانی جه‌ژن له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ بخۆم.

مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه‌ خۆشحاڵن كه‌ له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنێكی ئارام به‌ڕێ ده‌كات و وتیشی: ئه‌گه‌ر تیرۆرستان بیانه‌وێت بێنه‌ كوردستان، ده‌بێت به‌سه‌ر مه‌رگی ئێمه‌دا بڕۆنه‌ ناو ئه‌و خاكه‌ پیرۆزه‌وه‌.


PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket