riklam

شه‌نگال.. پێشمه‌رگه‌ په‌لامارێكی داعش-ی تێكشكاند

kurdistani 09:03 PM - 2014-07-27
له‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌دا چه‌كدارانی داعش زیانی زۆریان پێگه‌یشت

له‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌دا چه‌كدارانی داعش زیانی زۆریان پێگه‌یشت

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27-7-2014  له‌ گوندی شلیكی سه‌ر به‌قه‌زای شه‌نگال شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش روویداو له‌ ئه‌نجامدا هێزی پشمه‌رگه‌ توانی شكست به‌ په‌لاماری چه‌كدارانی داعش بهێنێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیوای 8 پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedaia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌عات 4 ی عه‌سر چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش په‌لاماری هێزی پێشمه‌گه‌یاندا له‌ گوندی شلیكی سه‌ر به‌قه‌زای شه‌نگال و له‌ئه‌نجامدا هێزه‌كانمان توانیان شكست به‌و په‌لاماره‌ی تیرۆرستان بهێنێت.

وتیشی: به‌داخه‌وه‌ له‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌دا سێ پێشمه‌رگه‌ برینداربوون و له‌ ئێستاشدا برینداره‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆن و باری ته‌ندروستییان زۆر باشه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌دا چه‌كدارانی تیرۆرسیتی داعش زیانی زۆریان پێگه‌یشت و دواتر په‌لاماره‌كه‌یان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ شكاو هه‌ڵهاتن.

PUKmedia زێره‌ڤان گولی/ زاخۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket