riklam

پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ موسوڵمانان ده‌كات

kurdistani 08:41 PM - 2014-07-27
له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ جه‌ژن ده‌كات

له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ جه‌ژن ده‌كات

پارێزگاری سلێمانی له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و هه‌موو موسوڵمانان و پێشمه‌رگه‌كان ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ جه‌ژن ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی پارێزگاری سلێمانی..

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان، پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م مسوڵمانان ده‌كه‌م، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك و كۆتایی هاتنی هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی به‌رۆكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی گرتووه‌.

 ئێمه‌ ئه‌مساڵ له‌ كاتێكدا جه‌ژنی ره‌مه‌زان پیرۆز ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر سنوره‌كانی باشوری كوردستان و به‌شه‌كانی تری كوردستان جوامێرانه‌ له‌حاڵه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆریسته‌كاندا بۆ پاراستنی ئارامی كوردستان، بۆیه‌ جێگه‌ی خۆیه‌ی پێش هه‌ر چین و توێژێك جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ ئاڕاسته‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی  شه‌هیدان  بكه‌ین و نزای سه‌لامه‌تیان بۆ بكه‌ین.

هه‌روه‌ك جارێكی تریش و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌  پیرۆزبایی له‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ده‌كه‌ین و خۆشحاڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین كه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌ ناوماندایه‌و  له‌ شاره‌ حه‌یاته‌ی خۆی جه‌ژن به‌رێ ده‌كات.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان، ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی كێشه‌كان و زیاتر ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان و هیوا خوازیشم جه‌ژن ببێته‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ زیاتر لێك نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی له‌ زووترین كاتدا.

دووباره‌ جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.

به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح
پارێزگاری سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket