riklam

د. عه‌لی قه‌ره‌داغی و عه‌لی باپیر پیرۆزبایی چه‌ژن له‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن

kurdistani 06:55 PM - 2014-07-27
پیرۆزبایی جه‌ژن له‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن

پیرۆزبایی جه‌ژن له‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن

بسم الله الرحمن الرحیم
ۆمَنْ یُعَڤِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْۆی الْقُلُوبِ

به‌ڕێز/ جه‌نابی سه‌رۆك تاڵه‌بانی
سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابه‌ت/ پیرۆزبایی
به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانمان له‌رابیته‌ی ئیسلامی كورد، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، هیوادارین خوای گه‌وره‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ بكاته‌ مایه‌ی ئارامی و دڵخۆشی و له‌ش ساغی بۆ به‌ڕێزتان و هاوكاری هه‌موو لایه‌كمان بێت له‌سه‌ر چاكه‌كاری و خواپه‌رستی و خزمه‌تكردن به‌ هاووڵاتیانی گه‌لی كوردستان.

هه‌رشادو سه‌ركه‌وتووبن.. هه‌موو رۆژێكتان هه‌ر جه‌ژن بێت
د.عه‌لی محی الدین قه‌ره‌داغی
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان و
سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد
27-7-2014

///

بسم الله الرحمن الرحیم
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان/ عیراق
ئه‌میر

زۆر به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال تاڵه‌بانی/ سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ به‌گه‌رمی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌تان لێ ده‌كه‌م و له‌خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان داواكارم تاعه‌تی مانگی پڕ پیت و پێزی ره‌مه‌زانی له‌هه‌موو لایه‌ك قبوڵ فه‌رمووبێ و قه‌ڵه‌می عه‌فوی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌كانماندا هێنابێ.

وه‌هیوادارم به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك- پاش یارمه‌تی و كارئاسانی خوای به‌به‌زه‌یی- وڵات هێمن ترو ئاوه‌دانترو خه‌ڵكه‌كه‌مان ته‌باترو به‌خته‌وه‌رتر بكه‌ین و به‌هیوای زه‌مینه‌سازی له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌، به‌ره‌و خاوه‌نی ئیراده‌و ئیراده‌ی خۆبوونی تۆكمه‌تر هه‌نگاو بنێین. هه‌موو رۆژێكتان هه‌ر سه‌ركه‌وتن و شادی بێ.

عه‌لی باپیر

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
27-7-2014

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket