riklam

قوباد تاڵه‌بانی: چه‌ژنی ره‌مه‌زان كۆتایی هێنان بێت به‌ناخۆشیه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان

kurdistani 05:44 PM - 2014-07-27
قوباد تاڵه‌بانی

قوباد تاڵه‌بانی

بروسكه‌ی پیرۆزبایی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی چه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌.
ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، پیرۆزبایه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌كه‌م. له‌یه‌زدان داواكارین جه‌ژنی ره‌مه‌زان دواهه‌مین نه‌هامه‌تی و ناخۆشیه‌كان بێت و ببێته‌ كۆتایی هێنان به‌هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ له‌م دواییه‌دا رووبه‌رووی هه‌رێمه‌كه‌مان و خه‌ڵكی كوردستان بۆته‌وه‌.

ومێده‌وارم گه‌له‌كه‌مان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی به‌ئاسوده‌یی بژین.

به‌داخه‌وه‌ له‌م مانگی ره‌مه‌زاندا، به‌هۆی شه‌رێكی نه‌خوازراو، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هیدبوون و ژماره‌كیان برینداربوون، بۆیه‌ لێره‌وه‌ دروودو وه‌فاداری بۆ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانمان ده‌نێرین و هاوسۆز و هاوخه‌می خێزان و ماڵ و منداڵه‌كانیان و دایك و باوك و كه‌س و كارییانین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كانمان ده‌خوازین.

هه‌روه‌ها لێره‌وه‌ سڵاو و خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ پێشمه‌رگه‌كانمان و هێزه‌كانی ناخۆ و هێزه‌كانی تر ده‌نێرین كه‌ له‌سه‌ره‌تای شه‌ره‌كانی ئه‌م دواییه‌ تا ئێستا بوێرانه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا، له‌به‌رگریكردنی خاك و نیشتماندان.

هه‌ر له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا، هه‌موو ئه‌و ره‌فتاره‌ نامرۆڤانانه‌ی گروپه‌ توندره‌وه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ په‌لاماری رووخاندن و له‌ناوبردنی مه‌زارگه‌ و شوێنه‌ ئاینیه‌ پیرۆزه‌كان و سوكایه‌تیكردن به‌نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌ جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌وا دوورن له‌هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی.

ده‌خوازین هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌رئاستی عیراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ هه‌ماهه‌نگ و له‌ ئاست به‌رپرسیارێتیدا بن، بۆ راگرتن و نه‌هێشتنی ئه‌و ره‌فتاره‌ نابه‌جێیانه‌.

هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆم بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕم، كه‌ به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌ سیاسییه‌كان، تووشی زه‌ره‌رمه‌ندی و گرفتی موچه‌ بوونه‌ته‌وه‌، دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه‌و چاره‌سه‌ركردنییان به‌باشترین شێوه‌.  

له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا، داواكارم له‌خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆیان بۆ هاوكاری و پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی به‌رگری كوردستان و خێزان و ماڵ و منداڵی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان بخه‌نه‌گه‌ر و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌توانادایه‌ یارمه‌تیده‌ری لیقه‌وماوان و مرۆڤایه‌تی بن، چونكه‌ به‌دلنیایی ئه‌و قه‌یرانانه‌ كۆتاییان دێت و جارێكی ترئارامی و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه‌.

دووباره‌ پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان لێ ده‌كه‌م و هه‌موو روژێكتان جه‌ژن و خۆشی و دوور له‌ نه‌هامه‌تی و دڵته‌نگی بێت.

 قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
27-7-2014

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket