riklam

گه‌رمیان.. ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی داعشبونی ده‌كرد

kurdistani 05:29 PM - 2014-07-27
چه‌ندین پێشینه‌ی كاری خراپی هه‌یه‌

چه‌ندین پێشینه‌ی كاری خراپی هه‌یه‌

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه‌و له‌ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌ قه‌زای كه‌لار تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیرده‌كرێت كه‌ ئیدعای داعشبوونی كردووه‌و ویستویه‌تی پاره‌ له‌خێزانێك وه‌ربگرێت.

له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاسایشی گه‌رمیان كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ هاتووه‌:پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابوردوا به‌ دوو ژماره‌ مۆبایلی جیاواز په‌یوه‌ندی به‌كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌ی له‌سنوری شاره‌دێی جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركرا به‌ناوی(نه‌قیب فاروق محه‌مه‌د) ه‌وه‌ ده‌كه‌ن و داوای بڕی 50 هه‌زار دۆلار، واته‌ 5 ده‌فته‌ر دۆلاری لێده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئازادكرنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌یكردوه‌ خۆی به‌(عه‌بدولئه‌میر )كوردی ناساندوه‌ كه‌ به‌ئه‌سل خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ به‌شداری تاوانی خێڵی حه‌مه‌شی كردوه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پاش چه‌ند په‌یوه‌ندی كردنێك هه‌ندێك جار ئه‌م تۆمه‌تباره‌ خۆی وه‌كو ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌ پیشانداوه‌ تكای له‌ خانه‌واده‌كه‌ی كردوه‌ كه‌داواكاری ئه‌و گروپه‌ جێبه‌جێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی بكه‌ن و نه‌ی كوژن، دواتر له‌سه‌ر بڕی 25 هه‌زار  دۆلار له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا رێك ده‌كه‌ون بۆئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ئازاد بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌یان له‌جێگایه‌كی تایبه‌تدا لێوه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی رزگاری سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیانی لێ ئاگادار ئه‌كرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌دا، باس له‌وه‌ كراوه‌ " خۆشبه‌ختانه‌ شه‌وی 26 /27- 7 -2014 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی رزگاری سه‌ر به‌به‌رێوه‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه‌ توانرا ئه‌و ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ شاره‌ دێی رزگاری ده‌ستگیر بكرێت تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ره‌گه‌ز كورده‌و به‌ناوی(ك. ش. ج.)ه‌وه‌یه‌و دانیشتوی ناحیه‌ی رزگارییه‌ و له‌كاتی ده‌ستگیر كردنیشیدا ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی وه‌رگرتبوو پێوه‌ی گیراوه‌.

رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایش جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌، ئه‌م تۆمه‌تباره‌ ئه‌م به‌ره‌ جه‌ژنانه‌یه‌ی قۆستوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ی، جێی ئاماژه‌یه‌ تۆمه‌تبار پێشینه‌ی هه‌یه‌ له‌كاری سه‌رپێچی تاوانكاریدا له‌ دوومانگی رابردوودا پاش به‌سه‌ر بردنی ساڵێك زیندانی ئازاد كراوه‌ ئه‌م تۆمه‌تبار له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و كه‌خۆی وه‌كو كه‌سێكی داعش ناساندوه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی بڕێك پاره‌ به‌پێی مادده‌ی (456)ی یاسای سزادانی عیراقی له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه‌ راگیراوه‌و له‌ ئێستاشدا، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket