riklam

زاخۆ.. پیاوێك خێزانه‌كه‌ی ده‌داته‌ به‌ر گوللــه‌

kurdistani 04:58 PM - 2014-07-27
ژنه‌كه‌ی و نه‌وه‌كه‌ی برینداركرد

ژنه‌كه‌ی و نه‌وه‌كه‌ی برینداركرد

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27-7-2014 پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن له‌ گوندی بێتات-ی سه‌ربه‌ قه‌زای زاخۆ ده‌ستڕێژی گوللـی له‌ خێزانه‌كه‌ی كردو به‌وهۆیه‌شه‌وه‌  ژنه‌كه‌ی و نه‌وه‌كه‌ی برینداركرد، دواتریش له‌لایه‌ن پۆلیسی زاخۆوه‌ تاوانباره‌كه‌ ده‌ستگیركرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو هاووڵاتی گه‌یه‌ندراونه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كه‌ به‌ گوللـه‌ برینداركرابوون، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و دوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌وه‌ ده‌ ستڕێژی گوللـه‌یان لێكراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ژنه‌ برینداره‌كه‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵانه‌و مناڵه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 11 ساڵانه‌، له‌ ئێستاشدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.

له‌ئێستادا تاوانباره‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی زاخۆوه‌ ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia زێره‌ڤان گولـی- زاخۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket